English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
رۆناڵدۆ بەباشترین یاریزانی یاری کۆتایی چامپیۆنسلیگ دەست نیشان کرا
2017-06-04 [10:55 AM]

ZNA-ھەولێر


 

 

 

 خەلاتی باشترین یاریزانی یاری کۆتایی چامپیۆنسلیگ درا بە كریستیانۆ رۆناڵدۆی پورتوگالی بەدەستی سێر ئەلێكس فێرگسۆنی راهێنەری پێشووی یانەی مانچستەریونایتد خەلاتەکەی وەرگرت .

 

رۆناڵدۆ لەیارییەكە توانی دوو گۆڵ تۆمار بكات و رۆڵی هەبێت لە بردنەوەی نازناوی ژمارە 12 و كۆی گۆڵەكانی خۆی لەم وەرزەی چامپیۆنس لیگ بۆ 12 گۆڵ بەرزكردەوە .

 

لەدوای یارییەكە ئەستێرە پورتوگالییەكە كە بەدەستی فێرگسۆن خەڵاتەكەی وەرگرت گووتی :  لەراستیدا ئەمە وەرزێكی دیكەی نایاب بوو بۆ ئێمە ، توانیمان خولی ئیسپانی و چامپیۆنس لیگ بەیەكەوە بەدەستبهێنین، من زۆر دڵخۆشم .

 

ھەروەھا گووتیشی : من بە بارودۆخێكی زۆر باش گەیشتمە كۆتایی وەرز ، ئەمەش بەرهەم و رێنمایی راهێنەربوو ، سوپاسی زێدان دەكەم بۆ هەموو ئەو شتانەی كە لە تیپەكە كردی .

 

لەكۆتاییدا ، رۆناڵدۆ ستایشی یاریزانانی یوڤینتۆسی كرد و گووتی : دەستخۆشی لەیاریزانانی یوڤی دەكەم ، توانیان گێمی یەكەم بەباشی ئەنجام بدەن و لە ئێمە باشتر دەربكەون بەڵام لەكۆتاییدا باشترینەكە براوە بوو .

 

رێباز یونس 

 





ئەم هەواڵە 3679جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینه‌ دیوارێك به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێل دا ده‌ڕوخێت
یه‌كه‌م بووكه‌ڵه‌ پیاسه‌ له‌ شه‌قامه‌كانی ژاپۆن ده‌كات
چه‌كدارانی داعش له‌ رۆژئاوا بۆ رۆژهه‌ڵاتی سوریا به‌ پاس ده‌گوازرێنه‌وه‌
دوای ئه‌و هێرشه‌ چی روویدا
ستونی كاره‌با زۆر به‌ توندی به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێك ده‌كه‌وێت و شوفێره‌كه‌ی رزگاری ده‌بێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad