English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سه‌رچاوه‌یه‌ك ژماره‌ی چه‌كدارانی داعش له‌ به‌ری راستی موسڵ ئاشكرا ده‌كات
2017-06-05 [07:44 AM]

ZNA - هه‌ولێر


ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ شاری موسڵ رایگه‌یاند، نزیكه‌ی هه‌زار چه‌كداری داعش كه‌ زۆربه‌یان بیانین له‌ حاڵه‌تێكی تۆقین و ترس دان و له‌ دوایین مۆڵگه‌ی خۆیان له‌ به‌ری راستی موسڵ گه‌مارۆ دراون.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌ناوی "موسلیون" وتیشی، ئه‌و چه‌كدارانه‌ی له‌دوایین ناوچه‌كانی به‌ری راستی شاره‌كه‌ له‌وانه‌ ناوچه‌ی بۆرسه‌ و شاری كۆن ماون، ژماره‌یان له‌ هه‌زار كه‌س كه‌متره‌.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ وتیشی، له‌نێو ئه‌و چه‌كدارانه‌ی داعش زۆربه‌یان به‌ره‌گه‌ز بیانین، كه‌ له‌و دوو ناوچه‌یه‌ گه‌مارۆ دراون و له‌ حاڵه‌تێكی ترس و تۆقین دان.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، چه‌كداره‌كانی داعش هیچ بژارده‌یه‌كی دیكه‌یان له‌به‌رده‌م دا نییه‌ ته‌نها شه‌ڕكردن نه‌بێت یاخود به‌بێ ئاگاداری فه‌رمانده‌كانیان خۆیان له‌گه‌ڵ هاوڵاتیان تێكه‌ڵ بكه‌ن و رزگار بكه‌ن.

سه‌رچاوه‌كه‌ ئه‌وه‌شی خسته‌روو، چه‌كدارانی داعش كه‌ره‌سته‌ و كه‌لوپه‌لی ته‌ندروستی ئه‌و نه‌خۆشخانانه‌ی تاڵان وبڕۆ كردوه‌ كه‌ تاكو ئێستا له‌ ژێر ده‌ستیان دایه‌ و وه‌كو نه‌خۆشخانه‌ی كۆماری هێشتا وێران نه‌بوون، ئه‌و كه‌ره‌ستانه‌شیان بۆ موسڵی كۆن گواستۆته‌وه‌ تاكو بۆ ساڕێژكردنی برینداره‌كانی خۆیان به‌كاری بهێنن.

 

سپۆتنیك





ئەم هەواڵە 2956جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
شەڕە قۆچ لەگەڵ ئۆتۆمبێل دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad