English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
واتس ئاپ خزمەتگوزارییەکی دیکەی بۆ زیاد دەکرێت
2017-06-07 [12:02 PM]

ZNA-ھەولێر


بەرپرسانی پڕۆگرامی تۆڕی پەیوەندیی واتس ئاپ، بە نیازن خزمەتگوزارییەکی ھاوشێوەی پڕۆگرانی تۆڕی پەیوەندیی ڤایبەر بۆ پڕۆگرامەکەیان زیاد بکەن.

 

ڕاپۆرتە تەکنۆلۆژییە جیھانییەکان بڵاویان کردووەتەوە، کە لە داھاتوویەکی نزیکدا، بەرپرسانی پڕۆگرامی واتس ئاپ، خزمەتگوزاریی سڕینەوەی نامە نێردراوەکان - Sent Messages بۆ واتس ئاپ زیاد دەکەن، کە ئەو خزمەتگوزارییەش، ماوەیەکە بۆ ڤایبەر زیاد کراوە.

 

پڕۆگرامی واتس ئاپ لە ساڵی 2009دا کارا کرا، ئێستاش کۆمپانیای فەیسبووکی ئەمەریکی خاوەنیەتی، بەکارھێنەرێکی زۆری لە سەرانسەری جیھاندا ھەیە و ڕکابەری سەرەکیی پڕۆگرامی ڤایبەرە.

 

رێباز یونس





ئەم هەواڵە 93259جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad