English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کۆمپانیای گووگڵ ڤێرژنێکی نوێی گووگڵ کرۆمی کارا کرد
2017-06-07 [04:10 AM]

ZNA-ھەولێر


ئەمڕۆ چوارشەممە 7/6/2017، ماڵپەڕە تەکنۆلۆژییە جیھانییەکان بڵاویان کردووەتەوە، کە کۆمپانیای گووگڵ، ڤێرژنێکی نوێی براوسەری گووگڵ کرۆم کارا کرد و لەمڕۆ بەدواوە بەکارھێنەرانی گووگڵ کرۆم، بە نوێکردنەوەی براوسەرەکە، دەتوانن سوود لە گۆڕانکارییەکان وەربگرن.

 

سەبارەت بە گۆڕانکارییەکان ئاماژە بەوە کراوە، کە لەو ڤێرژنە نوێیەدا ئاسانکاری بۆ بەکارھێنەران کراوە، ھەروەھا ئەو ڤێرژنە لە ڤێرژنەکەی پێش خۆی، خێراترە.

 

ئەو ڤێرژنە نوێیەی گووگڵ کرۆم تەنیا بۆ بەکارھێنەرانی دیسکتۆپ کۆمپیوتەر و لاپتۆپ بەردەستە و تا ئێستا لەسەر مۆبایلە زیرەکەکاندا بەردەست نەکراوە.

 

براوسەری گووگڵ کرۆم لە سەرانسەری جیھاندا بەکارھێنەرێکی زۆری ھەیە، ھەروەھا بە یەکێک لە خێراترین براوسەرەکانی ئینتەرنێت، دادەنرێت.

 

رێباز یونس





ئەم هەواڵە 38287جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad