English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
وه‌زیرێك به‌ حه‌وت ساڵ زیندانی سزا درا
2017-06-07 [04:30 AM]

ZNA - هه‌ولێر


ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی رایگه‌یاند، به‌تۆمه‌تی زیان گه‌یاندن به‌ داهاتی گشتی، سزای حه‌وت ساڵ زیندانی به‌سه‌ر وه‌زیری پێشووتری دارایی سه‌پێنرا.

ئه‌و ده‌سته‌یه‌ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا وتی، به‌پێی ماده‌ی 340 له‌ یاسای سزاكان و به‌هۆی زیان گه‌یاندن به‌ داهات و به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و شوێنه‌ی كاری تێدا ده‌كرد، سزای حه‌وت ساڵ زیندانی به‌شێوه‌یه‌كی پاشمله‌ بۆ وه‌زیری پێشووتری دارایی رافع عیساوی ده‌رچووه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، لێكۆڵینه‌وه‌كانی ده‌سته‌ ده‌ری ده‌خه‌ن كه‌ دادگای تایبه‌تمه‌ند به‌ پرسه‌كانی ده‌ستپاكی له‌ به‌غدا به‌شێوه‌یه‌كی پاشمله‌ بڕیاری سزادانه‌كه‌ی بۆ تاوانكاری راكردوو ده‌ركردووه‌.

له‌باره‌ی ورده‌كاری دۆسیه‌كه‌ ده‌ڵێت ئه‌و وه‌زیره‌ له‌ ئه‌نجامی ئه‌نجامدانی گرێبه‌ستێك له‌نێوان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی بانكی رافیده‌ین و كۆمپانیای ئه‌ندازیاری بارع بۆ به‌ڵێنده‌رایه‌تی بۆ وه‌به‌رهێنانی باڵه‌خانه‌ی بانكی رافیده‌ین / لقی عه‌قه‌به‌، زیانی به‌و شوێنه‌ی كاری تێدا كردوه‌ كه‌ وه‌زاره‌تی داراییه‌، گه‌یاندوه‌.

ده‌سته‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوه‌، دوای ئه‌وه‌ی دادگا لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌ وته‌ی نوێنه‌رانی یاسایی وه‌زاره‌تی دارایی و بانكی رافیده‌ین و ئه‌و ورده‌كارییه‌ی له‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی نوسینگه‌ی پشكنه‌ری گشتی وه‌زاره‌تی دارایی و راپۆرتی وردبینی ده‌ره‌كی له‌ ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی و نرخاندنی زیانه‌كان به‌ داهاتی گشتی كۆڵیه‌وه‌، گه‌یشته‌ ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی تۆمه‌تبار تاوانه‌كه‌ی ئه‌نجام داوه‌، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی تۆمه‌تبار رای كردوه‌.

ئه‌وه‌شی خسته‌روو كه‌ هه‌ر له‌گه‌ڵ بڕیاری سزادانی تاوانكاری راكردوو یاداشتی ده‌ستگیركردن و پشكنین ده‌ركراوه‌، سه‌ره‌ڕای ده‌ستبه‌سه‌داگرتنی داهاتی گوازراوه‌ و نه‌گوازراوه‌ و پاراستنی له‌به‌رژه‌وه‌ندی سكاڵاكار كه‌ "وه‌زاره‌تی دارایی"یه‌، بۆ ئه‌وه‌ی داوای قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی خۆی له‌ دادگای به‌رایی بكات دوای ئه‌وه‌ی بڕیاره‌كه‌ پله‌ی كۆتایی وه‌رده‌گرێت.





ئەم هەواڵە 2455جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
دوای ئه‌و هێرشه‌ چی روویدا
ستونی كاره‌با زۆر به‌ توندی به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێك ده‌كه‌وێت و شوفێره‌كه‌ی رزگاری ده‌بێت
له‌ ئاسمانه‌وه‌ قه‌باره‌ی ئه‌و زیانه‌ی به‌ر موسڵی كۆن كه‌وتووه‌، ببینه‌
له‌ ئاسمانه‌وه‌ وێنه‌ی وێرانه‌ی مزگه‌وتی نوری و مناره‌ی حه‌دبا ببینه‌
مۆبایل سەری لە قوڕێ نا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad