English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کێشەیەک بۆ تۆری کۆمەڵایەتی فەیسبووک دروستدەبێت
2017-06-08 [01:07 AM]

ZNA-ھەولێر


لە ھەرێمی کوردستان و لە چەندین شوێنی جیاوازی جیھاندا، کێشەیەک بۆ لینکەکانی تۆری کۆمەڵایەتیی فەیسبووک پەیدا بووە، تا ئێستاش کۆمپانیای فەیسبووک ھۆکاری ئەو کێشەیەی ئاشکرا نەکردووە.

 

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس کەوتووە: ئەمڕۆ پێنجشەممە 8/6/2017 کێشە لە بەستەرەکانی فەیسبووک پەیدا بووە و وەستاون، ھەروەھا ناتوانرێت وەک پێشتر پۆست بکرێن و وێنەکانیش لەسەر بەستەرەکانەوە دەرناکەون، ئەم کێشەیەش تەنیا لە پەیجەکانی فەیسبووک بەدی کراوە و لە ھەژمارەکاندا کێشەی نییە.

 

ھەر لەم بارەیەوە،  ماڵپەڕی ئیندیپێندێنتی بەریتانی، ئەمڕۆ بڵاوی کردووەتەوە، کە لە بەریتانیاشدا، ھەمان کێشەی ھەرێمی کوردستانیان ھەیە و ناتوانن بەستەرەکان وەک پێشتر لە پەیجەکانی فەیسبووکدا پۆست بکەن.

 

ئەو ماڵپەڕە بەریتانییە ھێمای بۆ ئەوەش کردووە، کە جگە لە بەریتانیا، لە چەند وڵاتێکی دیکەشدا ھەمان کێشە ھەیە، بەڵام کێشەی دیکە لە فەیسبووکدا نییە و تەنیا کێشەی بەستەرەکانە.

 

تا ئێستا کۆمپانیای فەیسبووک لەبارەی ھۆکاری کێشەی وەستاندنی بەستەرەکان لە فەیسبووکدا، ھیچ ڕاگەیاندراوێکی فەرمی بڵاو نەکردووەتەوە.

 

رێباز یونس





ئەم هەواڵە 83401جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad