English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
ره‌ققه‌... شه‌ڕێكی توند بۆ ده‌ركردنی داعش له‌ ئارادایه‌و، ئه‌مه‌ریكییه‌كانیش به‌شداری ده‌كه‌ن
2017-06-08 [05:55 AM]

ZNA - هه‌ولێر


دوای دوو رۆژ له‌ چوونیان بۆ ناو شاری ره‌ققه‌، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ هێزه‌كانی دیموكراتی سوریا شه‌ڕێكی توند له‌ دژی چه‌كدارانی رێكخراوی داعش له‌م شاره‌ به‌ڕێوه‌ ده‌به‌ن، هه‌وڵ ده‌ده‌ن له‌سه‌ر زه‌وی پێشڕه‌وی زیاتر بكه‌ن و شوێنی زیاتر كۆنترۆل بكه‌ن، هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكاش به‌شداری ده‌كه‌ن.

له‌مباره‌یه‌وه‌ روانگه‌ی سوریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ وتی، شه‌ڕ له‌ گه‌ڕه‌كی مشله‌ب به‌رده‌وامه‌ و 70% ئه‌و گه‌ڕه‌كه‌ به‌ ده‌ست هێزه‌كانی دیموكراتی سوریایه‌.

ئه‌و روانگه‌یه‌ وتیشی، ئه‌و هێزانه‌ ته‌نها 400 مه‌تر له‌ ناوچه‌ی پیشه‌سازی دراوسێی ئه‌و گه‌ڕه‌كه‌ دوورن.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، داعش قه‌ناس به‌ده‌سته‌كانی خۆی له‌ گه‌ڕه‌كی مه‌شله‌ب بڵاو كردۆته‌وه‌ و بۆمب و مینی بۆ ئاسته‌نگ له‌به‌رده‌م پێشڕه‌وییه‌كانی ئه‌و هێزانه‌ چاندووه‌.

هه‌ر به‌پێی ئه‌و روانگه‌یه‌، له‌ به‌ری رۆژئاوای شاره‌كه‌ش شه‌ڕێكی به‌هێز له‌ ئارادایه‌ و هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكیش به‌شێوه‌یه‌كی كرداره‌كی له‌چه‌ندین به‌ره‌وه‌ به‌شداری شه‌ڕه‌كان ده‌كه‌ن.

رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردوو هێزه‌كانی دیموكراتی سوریا شه‌ڕی گه‌وره‌یان بۆ ده‌ركردنی چه‌كدارانی داعش له‌ ره‌ققه‌ راگه‌یاند، هێرشێكی به‌رفراوانی له‌به‌ری باكور و رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوا ده‌ست پێكرد، ئه‌وه‌ش دوای حه‌وت مانگ له‌ ده‌ستپێكردنی توڕه‌یی فورات له‌ دژی توندڕه‌وه‌كانی ره‌قه‌.

 

رادیۆ سه‌وا





ئەم هەواڵە 4066جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینه‌ دیوارێك به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێل دا ده‌ڕوخێت
یه‌كه‌م بووكه‌ڵه‌ پیاسه‌ له‌ شه‌قامه‌كانی ژاپۆن ده‌كات
چه‌كدارانی داعش له‌ رۆژئاوا بۆ رۆژهه‌ڵاتی سوریا به‌ پاس ده‌گوازرێنه‌وه‌
دوای ئه‌و هێرشه‌ چی روویدا
ستونی كاره‌با زۆر به‌ توندی به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێك ده‌كه‌وێت و شوفێره‌كه‌ی رزگاری ده‌بێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad