English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مێسی ئەنریکی بانگێشتی ئاھەنگی ھاوسەرگیری خۆی ناکات
2017-06-10 [01:10 AM]

ZNA-ھەولێر


لیۆنێل مێسی، ێەستێرەی ئەرجەنتینی و یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی، لە کۆتایی مانگی حوزەیران ھاوسەرگیری لەگەڵ خۆشەویستەکەی دەکات.

 

بڕیار وایە 2017/6/30، مێسی لەگەڵ ئەنتۆنێلای خۆشەویستی، ئاھەنگی ھاوسەرگیری لە ئەرجەنتین ئەنجام بدەن، کە ئێستاش دوو کوڕیان بە ناوەکانی تیاگۆ و ماتیۆ ھەیە.

 

ئەوەی بووە جێگەی سەرنجی میدیا جیھانییەکان، مێسی ھەموو یاریزانەکانی بارسێلۆنای بۆ ئاھەنگەکەی بانگھێشت کردووە، تەنیا لویس ئەنریکی، ڕاھێنەری پێشووی یانەکەی بۆ ئاھەنگی ھاوسەرگیرییەکەی بانگھێشت نەکردووە.

 

بەشێک لە میدیا جیھانییەکانیش ھێمایان بۆ ئەوە کردووە، کە ئەنتۆنێلا داوای لە مێسی کردووە، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، یاریزانی پۆرتوگالی و یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی، بانگھێشتی ئاھەنگەکەیان بکات.

 

مێسی ئێستا تەمەنی 30 ساڵە، یەکێکە لە باشترین یاریزانەکانی جیھان و پێنج جار خەڵاتی باڵۆندۆر باشترین یاریزانی جیھانی بەدەست ھێناوە. 

 

رێباز یونس

 





ئەم هەواڵە 11824جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad