English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
منداڵێک تووشی نەخۆشیەکی سەیر دەبێت 
2017-06-11 [05:23 AM]

ZNA – ھەولێر 



 
لەگەڵ ئەوەی چەندین جۆرە نەخۆشی لە جیھان ھەیە و ھەندێکیان چارەسەری ھەیە بەڵام ھەندێک حاڵەتیان ھەم دەگمەنە و ھەم چارەسەریشی لە کاتی ئێستا ئەستەمە .. 

ھانا بارۆت منداڵێکی تەمەن شەش ساڵەی ئەمریکی تووشی نەخۆشیەکی بۆماوەیی بووە کە پێی دەگوترێت (پولەکەی ماسی) ئەم نەخۆشییە بریتیە لە گەشەکردنی خێرای پێستەکەی و داخورانی .. 

ئەم نەخۆشیەی ھانا زۆر دەگمەنە و وا لەپێستەکەی رۆژانە گەشە بکات و دابخورێت لەجەستەی و تووشی خوێن بەربوون و ووشک بوونی بکات .. 

دایک و باوکی ھانا بەبەردەوام چاودێری کچەکەیان دەکەن و پێویستە رۆژانە لەسەریان دوو جار لەشی ھانا بە کرێم چەور بکەن بۆ ئەوەی پلەی گەرمی لەشی بەرزنەبێتەوە و ھەروەھا بەدوور بێت لە ووشک بونەوەی پێست و لەتلەت بوونی.. 

ئەوەی زیاتر ھانا خەمبار دەکات تێڕوانینی خەڵکیە بۆ حاڵەتەکەی و ئەمەش دایک و باوکی ناچارکردوە بەردەوام حاڵەتەکەی بۆ خەڵک باس بکەن و ھانی کچەکەیان بدەن بۆ بەردەوام لەسەر کاری ئاسایی خۆی .. 

یاسین احمد 
سەرچاوە / سکای نیوز 
 





ئەم هەواڵە 10480جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad