English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەو ڕقەی ماڵت وێران دەکات!
2017-06-12 [01:12 AM]

نووسینی: ھاودەنگ فاروق


بزووتنەوەی گۆڕان بە ھەوای سەر مەریخ و پشت ھەور سیاسەت دەکات، لە ململانێییەکی سیاسیی دۆڕاندویانەو دەیانەوێت دەستکەوتشیان ھەبێت، ئاخر کەی لە مێژوودا بووە، یەکێ لە جەنگێکی سیاسیدا خۆی ھێرشی کردبێت و دۆڕادبێتی، کەچی بیەوێت بە سەرمایەی خۆی ھەڵسێتەوەو مەرجی خۆیشی بەسەر لایەنی سەرکەوتوودا سەپاندبێ، ئێوە تەنیا یەک دەستەواژەی سوواو دووپات دەکەنەوە: (سەرۆکی پەرلەمانمان بدەنەوەو بۆشمان کارا بکرێتەوە.!) ئاخر خەڵک زەینی ڕوونەو زاکیرەی خەفە نەکراوە،پێش ئەوەی سەرۆک پەرلەمانتان ھەبێ، چ بێڕێزیەک نەما تا بە سەرۆک و پەرلەمانەکەی نەکەن؟ کەچی ئێستا بۆ کاراکردنەوەی دەگرین، لە مێژووی پەرلەمانی کوردستاندا ھیچ داگیرکەرێکی کوردستان بەقەد ئێوەی گۆڕانخواز سوکایەتی بەم پەرلەمانە نەکردوە! بەڵام ئێستا پۆستی سەرۆک پەرلەمانتان لێ بۆتە گرێیەک لە سەروی بەژەوەندی نەتەوەیی و سەربەخۆبوونی میللەتێکا بە گرنگترو موقەدەستر دەبنن! 

تا ئێستا گرێی ئێوە یەک شتە ئەویش بەھێزبوونی ڕۆژ بەڕۆژی پارتی و سەرکەوتنەکانێتی، نائومێدبوون و کێشەی سەرەکیتان ئەوەیە، ھەرچی ھەوڵی بێوچانتان بۆتان نەکرا پارتی ئاوت ساید بکەن و لە ھێزوپێگەی کەم بکەنەوە ! بە پێچەوانەوە گەمە سیاسیی و گەلەکۆمەکییەکانتان پارتی بەھێزتر کرد . لە ڕاستیدا پارتی ھیچ کێشەیەکی لە گەڵ ئێوەدا نییە و بە ھێزێکی سیاسی ئەم وڵاتەتان دەبینێ، تەنیا گرفتێک ھەیبێ، بڕوانەبوونتانە بە بنەکاکانی دیموکراسی و یەکتر قبووڵنەکردن، چونکە ھێندەی چاو دەگێڕین لە دەورەوبەری ئێوەدا، سێبەری دیموکراسی نابینین، بەڵام نیەت و نەفەسی دیکتاتۆری دەبینین.!


بۆیە چیتر خۆتان لەوە نیگەران مەکەن کە لە سایەی سیاسەت و ھەنگاوەکانی بارزانیدا کورد لە خەونە مەزنەکانی نزیک دەبێتەوە، ئەم دەستکەوتانە نە تەنێ بۆ پارتی و بارزانین، بۆ ئێوەو تەواوی گەلی کوردستانیشن، دەبێ لەو ئەرک و ئۆباڵە مێژوویەی بارزانی تێبگەن، کە مەسئولیەتی دواڕۆژ و چارەنووسی گەلی کوردستان بە پلەی یەکەم ڕووبەڕوی بارزانی بۆتەوە، بۆیە وەختێک ئاسۆی پرسی کوردو تەحەدداکانی بەردەم سەربەخۆیی کوردستان لە ژێر کاریگەری سیاسەت و ستراتیژی بارزانی دایە، ئەمە لە ئەنجامی پرۆسەیەکی دوورودرێژی خەبات و پێداگری ھەڵوێستی شێلگیر و ئامادەکارییەکی لەمێژساڵەی پارتی و بارزانییە بۆ ئەم پرسە نەتەوەیە، ئەوە ئێوەن بە ڕوانگای ڕق و گومان و بێ متمانەییەوە سیاسەت دەکەن و ماناو مەبەستەکانی ڕیفراندۆم دەشێوێنن و فاڵی نابەجێ بۆ ڕۆژگاری دوای سەربەخۆیی کوردستان دەگرنەوە!


پێویستە ئەو گرێ دەرونییانەتان بە لاوە بنێن کەساڵەھایە لەبەرامبەر ھەموو شتێکدا دروستتان کردووە کە بارزانی پێشڕەوایەتی کردبێت. ئاخر لەمێژە گوتراوە: ڕقێک مالڕ ئاوەدان دەکات و ڕقێکیش مالڕ وێران دەکات. ڕقی ئەمجارەتان لەپرۆژەی سەربەخۆیی کوردستان، کە بارزانی کردوویەتییە ڕۆژەڤ لەتەواوی ناوەند و مەحفەلە جیھانیی و ناوچەییەکاندا، نەیارەکانی سەربەخۆیی بەرەو گۆشەگیرییەکی کوشندە دەبات. ئەوەش بۆ خودی ئەو حیزبە کوردییانەش خۆکوژییە کە بە بەرچاوی جەماوەر و لە بەردەم ویژدانی مێژووی نەتەوەکەماندا، لە باتی ھاوکارو دەستیار بن، خەڵک لە خواستی سەربەخۆیی دڵساردو بەدگومان دەکەن..





ئەم هەواڵە 1192جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
سەیرترین رووداوەکانى ھاتووچۆ
كوشتنی به‌رێوه‌به‌ری پاسه‌پۆرتی پارێزگای بابل
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad