English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دەنگی (بەڵێ)ی خه‌ڵکی کوردستان بۆچی سوودی ئه‌مریکای تێدایه‌؟
2017-06-13 [01:34 AM]


ئیلێت فریدلاند، لێکۆڵه‌ر له‌ ناوه‌ندی ستراتیژیه‌تی ئاسایش له‌ واشنتۆن و کلاریۆن پرۆجێکت، که‌ ده‌رچووی زانکۆی ئۆکسفۆرده‌ و له‌ چه‌ندین ناوه‌ندی هزریی جیهانیدا کاریکردووه‌ و له‌ ویلایه‌تی ئه‌ریزۆنا ده‌ژی له‌ بابه‌تێکدا پرسیار ده‌کات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر خه‌ڵکی کوردستان له‌ ڕیفراندۆمی ڕۆژی ٢٥ی ئه‌یلولی ٢٠١٧ ده‌نگ بده‌ن چ سوودێکی تێدایه‌؟ وه‌ڵام ده‌داته‌وه‌: ده‌ڵێ" یه‌که‌م شت، ئه‌وه‌یه‌ که‌ کوردستانی سه‌ربه‌خۆ هاوپه‌یمانی ئه‌مریکا ده‌بێ، له‌ نیسانی ٢٠١٦ ئه‌مریکا ڕازی بوو که‌ هاوکاریی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان بکات به‌ بڕی ٤١٥ ملیۆن دۆلار. 

هه‌روه‌ها پێنتاگۆن ناوه‌ندی ڕاهێنان و هاوکاری و سێ بنکه‌ی ڕاهێنانی له‌ هه‌رێمی کوردستان کردووه‌ته‌وه‌."  

هەروەها باس لەوە دەکات کە "کورد بۆ ماوه‌یه‌کی دوورودرێژ هاوکاریی ئه‌مریکایان کردووه‌ و دژی پاوانخوازیی ده‌وروبه‌ر ده‌بن، ئەوان هیچ ئاره‌زوو ناکه‌ن هه‌ژموونی ئێران له‌ ناوچه‌که‌دا زاڵ بێت". 

ئه‌و نووسه‌ره‌ ده‌ڵێ " ڕوونادات کورد له‌ ژێره‌وه‌ هاوکاری تیرۆریست و توندڕۆکان بکه‌ن".

خاڵی دووه‌م، کوردستان تۆمارێکی جوانتر و باشتری له‌ دراوسێکانی هه‌یه‌ له‌ مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ پێکهاته‌ نه‌ته‌وه‌یی و ئایینیه‌کان  له‌ کاتی ئێستادا کوردستان ناوچه‌یه‌کی ئارامه‌ بۆ کریستیانه‌کان، ئێزدی و پێکهاته‌کانی دیکه‌ی عێراق، جیاواز له‌ به‌شەکانی دیه‌ی وڵاته‌که‌ که‌ گیرۆده‌ی شه‌ڕی تایه‌فین.

سێیه‌م، پێشبینی ده‌کرێ کوردستان په‌یوه‌ندیی باشی هه‌بێ له‌گه‌ڵ هه‌موو وڵاتان به‌ ئیسرائیلیشه‌وه‌ ئه‌مه‌ش ده‌بێ به‌ گۆڕانکارییه‌کی نوێ که‌ ڕۆڵی ده‌بێ له‌ به‌دیهاتنی ئاشتی و ئارامیدا.

ئه‌گه‌ر دۆناڵد تره‌مپ سەرکی ئەمریکا پلانێکی گه‌وره‌ی له‌ چوارچێوه‌ی کردارێکی گه‌وره‌ به‌دی بهێنێ، ئه‌وا کورد شایه‌نی دادپه‌روه‌رین، دادپه‌روه‌رییه‌ک له‌ شێوه‌ی ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆ بۆ ئه‌وان، ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ ده‌بێ به‌ سه‌رمایه‌ بۆ ئه‌مریکا و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئه‌مریکا له‌ ناوچه‌که‌.





ئەم هەواڵە 2401جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad