English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
 له‌سلێمانی و زومار هاوکاری دابه‌شكرا
2017-06-14 [05:53 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

دەزگای خێرخوازیی بارزانی و رێکخراوی unicef هاوکاری و پێداویستی خاوێنکردنەوەیان بۆ گوندی مەقسودی شارەدێی زومار دابین کرد، لە شاری سلێمانیش ١١٤ خێزانی کەمدەرامەت له‌یارمه‌تییه‌كان سودمەند بوون.

 

 

لە درێژەی کاروچالاکییەکانی (دەزگای خێرخوازیی بارزانی)دا رێکەوتی ١٣/٦/٢٠١٧ بە هەماهەنگی رێکخراوی unicef پێداویستی خاوێنکەرەوە بۆ ٤٠٠ خێزانی گوندی مەقسودی شارەدێی زومار دابەشکرا.

 

له‌ رێکەوتی ١٢/٦/٢٠١٧ لە هاوکات لەگەڵ بەڕێوەچوونی چالاکی خێرخوازیی لە گەرمیان بەبۆنەی مانگی رەمەزانی پیرۆزەوە تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی  پارسێلی خۆراکیان بۆ ١١٤ خێزانی کەمدەرامت لە شاری سلێمانی دابین کرد.

 

جێگای ئاماژەیە دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە دەستپێکی مانگی رەمەزانەوە هەتا ئێستا هاوکاری خۆراکی پێشکەشی ٢٤٠٠ قوتابی و ٢١٠٤ خێزانی کەمدەرامەت کردووە و هاوکارییەکانی بە درێژایی رۆژانی مانگی رەمەزان بەردوام دەبێت.

 





ئەم هەواڵە 3631جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
دوای ئه‌و هێرشه‌ چی روویدا
ستونی كاره‌با زۆر به‌ توندی به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێك ده‌كه‌وێت و شوفێره‌كه‌ی رزگاری ده‌بێت
له‌ ئاسمانه‌وه‌ قه‌باره‌ی ئه‌و زیانه‌ی به‌ر موسڵی كۆن كه‌وتووه‌، ببینه‌
له‌ ئاسمانه‌وه‌ وێنه‌ی وێرانه‌ی مزگه‌وتی نوری و مناره‌ی حه‌دبا ببینه‌
مۆبایل سەری لە قوڕێ نا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad