English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
تایبەتمەندییەکی نوێ بۆ فەیسبووک زیادکرا
2017-06-15 [12:04 PM]

ZNA-ھەولێر


کۆمپانیای فەیسبووک لە رایگەیاندراوێک دا بلاوی کردوتەوە  تایبەتمەندییەکی نوێی بۆ کۆمێنتی تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک زیاد کرد.

 

بەپێی مالپەرە ئەمریکیەکان بڵاویان کردووەتەوە، کە ئەمڕۆ پێنجشەممە 15/6/2017، کۆمپانیای فەیسبووک تایبەتمەندییەکی بۆ کۆمێنتی فەیسبووک زیاد کردووە، کە لەمەوپاش بەکارھێنەرانی ئەو تۆڕە کۆمەڵایەتییە لەبری نووسینی کۆمێنت، یان دانانی وێنە، دەتوانن وێنەی جووڵاو (GIF) لە کۆمێنت بۆ ھاوڕێیەک، یان بۆ پەیجێک دانێن.

 

ئێستا فەیسبووک لە سەرانسەری جیھاندا بەکارھێنەرێکی زۆری ھەیە، ھەروەھا بە یەکەمین تۆڕی کۆمەڵایەتی دادەنرێت، بەرپرسانی کۆمپانیای فەیسبووکیش، بەردەوام تایبەتمەندیی جیاواز و بەسوود بۆ تۆڕەکەیان زیاد دەکەن.

 

رێباز یونس





ئەم هەواڵە 71266جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad