English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
قائیمقامی سلێمانی له‌باره‌ی چیای گۆیژه‌ داوایه‌ك لەھاوڵاتیان و گەشتیاران دەکات
2017-06-15 [03:03 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

قائیمقامیەتی سلێمانی  بەھەماھەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان لەھەوڵی پاراستنی چیای ئەزمه‌ڕ و گۆیژەدایە بۆ ئەو مەبەستەش چەند تیمێک پێکھێنراوە،  قائیمقامی سلێمانیش دەڵێت لەرێگەی  ئەو ھەنگاوانەی گرتویانەتەبەر رێگری تەواو دەکەن لە کەوتنەوەی ئاگر و زیان گەیاندن بە ژینگەی چیای گۆیژە داواش لەھاوڵاتیان و گەشتیاران دەکات ھاوکاریان بن لە پاراستنی ژینگەی شاری سلێمانی.

 

ئەمڕۆ پێنج شەممە ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی لەگەڵ لێپرسراوانی بەڕێوەبەرایەتییە پەیوەندارەکانی پارێزگای سلێمانیدا کۆبووەوە و ئەو ھەنگاوانە تاوتوێکران کە پێویستە بۆ پاراستنی چیای گۆیژە بگیرێتەبەر بە تایبەت لەوەرزی ھاویندا کە زۆرجار رووبەڕووی سوتاندن دەبێتەوە , قائیمقامی سلێمانی راگەیاند لەپێناو پارێزگاری کردن لە دار و ژینگەی چیای گۆیژە ھەموو ھەنگاوێکی پێویست دەگرنە بەر و ھەرچی پێویست بێت بۆ پاراستنی دەیکەن.

 

 ئەوەشی خستەڕوو وەک ھەنگاوی یەکەم دەستیان کردووە بە "ئاگربڕ" لە چیاکەدا و لەگەڵ ئەوەشدا تیمێکی بەرگری شارستانی لە گۆیژە جێگری کراوە بۆ پاراستنی چیاکە لەئەگەری کەوەتنەوەی ئاگر بۆ ئەوەی لەماوەیەکی کەمدا کۆنتڕۆڵ بکرێت و زیان بە دار و ژینگەی چیاکە نەگەیەت , ووتیشی بەردەوام پۆلیسی دارستان چاودێری ژینگەی ناوچەکە دەکەن و ھەرکەسێک ھۆکاربێت بۆ کەوتنەوەی ئاگر رووبەڕووی سزای یاسایی دەکرێتەوە , ئاوات محەمەد راشیگەیاند بەشی ھەرە زۆری رووداوەکانی ئاگر کەوتنەوە لە چیای ئەزمڕ و گۆیژە بۆ کەمتەرخەمی ئەو کەسانە دەگەڕێتەوە کە بۆ بەسەربردنی کاتەکانیان دەچنە سنورەکەو پاش جێھێشتنی شوێنەکەیان ئاگر و پشکۆ بەگەشاوەیی بەجێ دەھێڵن.

 

  داواشی لەھاوڵاتیان و گەشتیارن کرد بە ووریاییەوە کاتەکانیان بەرێبکەن و نەبنە ھۆکار بۆ شێواندن و زیان گەیاندن بە ژینگەی سلێمانی , لە کۆبوونەوەکەشدا ھەموو لایەنەپەیوەندیارەکان رێکەوتن لەسەر گرتنەبەری چەند رێوشێنێکی پێویست بۆ پارێزگاری کردن لە چیای کۆیژە لە ئەگەری ھەر مەترسییەک کە رووبەڕووی بێتەوە.

 

دەربارەی گرنگی پاراستنی چیایی ئەزمڕ و کۆیژە لە ھەر مەترسیەک کە رووبەڕووی ببێتەوە حسێن حەمە کەریم بەڕێوەبەری گشتی باخداری و دارستان و پاوان لە وەزارەتی کشتوکاڵی ھەرێم رایگەیاند چیای کۆیژە یەکێکە لە دیارترین سیما دیارەکانی شاری سلێمانی و پاراستن و بە سەوزی ھێشتنەوەی ئەرکی تەنیا دامەزراوەکانی حکومەت نیە بەڵکو ئەرکی ھەموو ھاوڵاتییەکە کە لە خەمی پاراستنیدا بێت , ووتیشی ھەنگاوی پێویست بۆ پارستنی چیای ئەزمڕ و گۆیژە گیراوەتەبەر و ئەمساڵ رێگری تەواو دەکرێت لە ئەگەری ئاگرکەتنەوە و  سوتان و لەناوچونی دار و ژینگەی چیاکە .

 





ئەم هەواڵە 1747جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
له‌ ئاسمانه‌وه‌ وێنه‌ی وێرانه‌ی مزگه‌وتی نوری و مناره‌ی حه‌دبا ببینه‌
مۆبایل سەری لە قوڕێ نا
موشه‌كی رووسی له‌ ده‌ریای ناوه‌ڕاسته‌وه‌ ئاراسته‌ی داعش له‌ ته‌دمور ده‌كرێت
شا سه‌لما به‌ قاوه‌ی عه‌ره‌بی پێشوازی له‌ تره‌مپ ده‌كات
ناسا روونترین وێنه‌ی شه‌وی زه‌وی له‌ بۆشاییه‌وه‌ بڵاو ده‌كاته‌وه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad