English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
كاركردن بۆ سەرخستنی ریفراندۆم ئەركی هەموومانە
2017-06-15 [06:03 AM]

نووسینی: وەیسی سەعید وەیسی



                                                                    
بەدرێژایی مێژوو گەلی كورد تێكۆشاوە بۆ گەیشتن بەمافەڕەواكانی لەم پێناوەشدا دووچاری چەندەها كارەسات و مەینەتی بووە كەم گەلانی دونیا توانیویانە بەرگەی هەموو ئەوئێش وئازارانە بگرن جگە لە گەلی كورد نەبێ‌ بۆیەش گەر سەیری لاپەڕەكانی مێژووی بزوتنەوەی رزگاری خوازی كورد بكەین چاك ئەو راستی یەمان بۆ بەدیار دەكەوێت كە مێژووەكە پڕیەتی لەخوێن و فرمێسك, سوپاس بۆ خوای گەورە  لەسایەی سیاسەتی حەكیمانەی سەرۆك مسعودبارزانی وقارەمانیەتی هێزی پێشمەرگەو خوێنی ئاڵی شەهیدان و خۆ راگری خەڵكی كوردستان ئاواتە لە مێژینەكەی گەلی كورد وا هێدی هێدی دێتە دی تالە رێگای دەنگ دان وڕاپرسی چارە نووسی خۆی  دیاری بكات وەك گەلانی دونیا ببینە خاوەن كیان ودەوڵەت كە كۆبونەوەی هەفتەی رابردووی پارتە سیاسیەكانی كوردستان بەبەشداری جەنابی سەرۆك  مایەی دڵخۆشی خەڵكی كوردستان بوو كە رۆژی 25ی ئەیلولی 2017 وەك  رۆژی  ئەنجام  دانی  ریفراندۆم لەكوردستان وناوچە كوردستانیەكانی ئیدارەی هەرێم دیاری كرد بۆیەش هەوڵدان بۆسەرخستنی پرسی ریفراندۆم ئەركێكی ئایینی و نەتەوەی و سروشتی هەموولایەكە تالە پێناو سەر خستنی دا هاوكار و هەماهەنگ بین بەتایبەتی لەقۆناغێكی وەك ئێستادا كە زەمینە لەبارە گەورەترین ووڵاتانی زلهێزی دونیا پشتیوانیمان دەكەن و هەنگاوە دبلۆماسیەكانی سەركردە سیاسیەكانی كورد پێشڤە چونێكی گەورەیان بەخۆە بینیوە وەخەڵكی كوردستان ساڵانێكە چاوەڕوانی ئەم كاتەیە بۆ ئەوەی لەرێگای دەنگی خۆی هەنگاو  بەرەو دەوڵەت بوون بهاوێژی كە ئەمەش تەواو كەری خەباتی شاخ وقوربانی دانی گەلەكەمانە چونكە گەرتا دوێنێ‌ لە خەباتی شاخ وشۆرشگێریدا رۆلەكانی كورد بە چەك و خوێن پارێزگاریان لەبوونی كورد دەكرد ئەوا ئەمرۆبەشێوازی مەدەنیانە لەرێگای دەنگ دان و راپرسی یەوە چارەنووسی خۆمان و نەخشەو سنوری كوردستان دیاری دەكەین بەمەش دیارترین  ئامانج و مەبەستی شۆرشەكانی كورد دینەدی كە سەربەخۆی كوردستانە , لێرەوە دەگینە ئەوراستیەی كە پێویستە هەموولایەك و چین و توێژەكان لە ئاست هەستیاری قۆناغەدا بین وكار بكەین بۆ هێنانە دی ئامانجە گەورەكەی گەلی كوردستان وەدوانەكەون لەكاروانی سەربەخۆی كوردستان  چونكە هیچ لەمپەرو گرفتێك ئیدی ناتوانێ بەربەست لەبەدەم كاروانی سەربەخۆیی كوردستان دروست بكات  چونكە بەپێی دەرئەنجامی راپرسێكی نافەرمی دا 98% ی كوردسان لەگەڵ سەربەخۆی كوردستانن وە هەر كەمترخەمی وسازش و سارد بوونەوەیەك  لایەنەكان دەخاتە بەردەم خەتاباری مێژوو كەسەرئەنجام زەرەرمەند بوون و ناویان لە لاپەڕە رەشەكانی مێژووكورد تۆمار دەكرێت كەهیچ كات مێژووش رەحمی بەكەس نەكردوە بۆیەش بالە ئیستادا هەمووان كاربكەین لەپێناو سەرخستنی ئەم پرسە چارەنووسازیەولە 25 ی ئەیلول بەیەك دەنگ بە بەڵێ‌ بۆسەر بەخۆیی ویژدانمان ئاسوودەبكەین وە هەمووكات پاڵپشتی و پشتیوانی هەنگاوەكانی سەرۆك بارزانی بكەین چونكە بەڵێنی خۆی بەجێ گەیاند وەك تەواو كەرو درێژە پێدەری ستراتیژیەتی فكرەو فەلسەفەی بارزانی نەمر كەهەمووشمان چاك لەو راستی یە دڵنیاین جگە لەمافی  چارە نووس وسەربەخۆیی و بەدەوڵەت بوون هیچ ریگاو بژاردەیەكی دیكەمان لەبەدەم دانی یە





ئەم هەواڵە 3934جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
ھەڵوێستێکی جوانی محەمەد سەڵاح
خاڵ بەدەستھێنان ئاوا دەبێت
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad