English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خانمە ھونەرمەند نیان عەبدوڵڵا بە ستایلێکی نوێ دەردەکەوێت
2017-06-17 [01:18 AM]

ZNA-ھەولێر


خانمە ھونەرمەند نیان عەبدوڵڵا لە نوێترین كاری ھونەریدا، بۆ یەكەمجار گۆرانیەك بە ستایلی پۆپ بڵاودەكاتەوە.

 

نیان عەبدوڵڵا لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك چەند وێنەیەكی بڵاوكردووەتەوە و نووسیویەیەتی: لەكاتی كلیپكردنی كارێكی نوێم بەستایلێكی نوێ و شێوازێكی نوێ كە یەكەمجارمە بەستایلی پۆپ گۆرانی بڵێم هیوادارم بەدڵی هەموان بێت.

 

ھەروەھا ئەوەشی ئاشكرا كردووە: بڕیارە بۆ جەژنی رەمەزان وەك جەژنانەیەك بێت بۆ هاوڕێ و دۆستان و هەوادارانم.

 

نیان عەبدوڵڵا، یەكێكە لە ھونەرمەندە دیارەكانی كورد و ماویەك بەھۆی نەخۆشیەوە لەكاری ھونەری دابڕا، دوای چارەسەركردنی لە دەرەوەی وڵات و گەڕانەوەی بۆ كوردستان جارێكی دیكە دەستی بە كارە ھونەرییەكانی كردەوە.

 

رێباز یونس 

 

 

 

 

 

 

 





ئەم هەواڵە 10321جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad