English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە نوێترین گۆرانکاریدا فیسبوک ئالای کوردستان دادەنێت
2017-06-17 [01:44 AM]

ZNA ھەولێر


لە نوێترین گۆرانکاری کۆمپانیای فەیسبووکی ئەمریکی لە  گۆڕانکاری و زیادکردنی تایبەتمەندیدا، وێنەی جووڵاو (GIF)ی ئاڵای کوردستانی بۆ تۆڕەکەی زیاد کرد.

 

وێنەی جووڵاوی ئاڵای کوردستان GIF بۆ تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) زیاد کراوە، بە جۆرێک لە کاتی نووسینی کۆمێنتدا لە بەشی (GIF) دەنووسی (kurdistan), لەو کاتەشدا بە شێوەی وێنەی جووڵاوی ئاڵای کوردستان دەردەکەوێت، بەمەش لەلایەن چین و توێژە بەشداربووەکانی کورد لەو تۆڕە کۆمەڵایەتییەدا خوێندنەوە و قسەی زۆری لە بارەوە دەکرێت.

 

بەشێکی زۆری بەکارھێنەرانی کورد لە فەیسبووکدا پێیان وایە، دانانی وێنەی جووڵاوی ئاڵای کوردستان لەلایەن کۆمپانیای فەیسبووکەوە، وەک پاڵپشتی و دڵسۆزییە بۆ سەربەخۆیی کوردستان.

 

رێباز یونس 

 

 





ئەم هەواڵە 35479جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad