English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بۆ داوای ریفراندۆم دەکەین لەم کات و ساتەدا
2017-06-18 [04:03 AM]

نووسینی: ڕۆگار شێخانی



دوای زیاتر لە سەدەیەک لە خەبات و قوربانیدانی گەلەکەمان و بوونی ئیرادەیەکی نێودەوڵەتی کە پشتگیری لە دۆزە رەواکەی دەکات،دەرفەتێکی زێڕین هاتۆتە پێش تا بەپلان و بەرچاوڕوونیەوە هەنگاو بەرەو سەربەخۆیی و بەدەوڵەتبوونی باشوری کوردستان هەڵبگرین.
لە کتێبی هونەری جەنگ دا ستراتیژ زانی سەربازی چینی (سان زۆ)  دەڵێت:دەرفەتی شکست نەخواردن لەدەست خۆماندایە،بەڵام دەرفەتی شکست پێدانی دوژمن بەهۆی ئەو دەرفەتانەیە کە دوژمن بۆ ئێمەی دەخوڵقێنێت.
دیارە لەم ئان و ساتەدا دەرفەتگەلێکی زۆر لەبەردەم پرۆسەی سەربەخۆیی هەیە...وەک: لەبەریەک هەڵوەشانەوەی سیستمی سایکس بیکۆو سنوورەکانی،شکست هێنانی ئەو پڕۆژە قەومیەی عەرەبەکان و شۆفینزمی عەرەبی کە ساڵانێکە بانگەشەیان بۆی دەکرد..هەروەها دروست بوونی ئەو رایەڵە گرنگەی بۆ پێکەوە بەستنەوەی تواناو بەرژەوەندیەکانی هەرێمی کوردستان و تواناو بەرژەوەندی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ هاوکێشەکانی ناوچەکە،ئەمەش بۆ سێ خاڵ دەگەڕێتەوە،خاڵی یەکەم:لە سەرکردایەتی کردنی شەڕی دژی داعش و رووبەڕووبوونەوەیان،هەرێمی کوردستان پێگەی بەهێزو خاڵی یەکلاکەرەوە بوو،خاڵی دووەمی ئەو رایەڵەو بەستنەوەی بەرژەوەندیەکان بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە گەلەکەمان بووە خاوەن بڕیار لەسەر سامانی سروشتی خۆی،هەرچی خاڵی سێیەمیشە بوونی کەلتوری لێبوردەیی و پێکەوە ژیانە لە هەرێمی کوردستان کە سەلماندوویەتی فاکتەری سەقامگیریە لە ناوچەکەدا.
هەر ئەوەش وایکردووە هەر پێنج ئەندامە هەمیشەییەکەی ئەنجومەنی ئاساییشی نێودەوڵەتی کونسلخانەکانیان لە هەولێر بکەنەوە،هاوکات لەگەڵ زیاتر لە(۳۰)ووڵاتی تر،ئەمەش بەهێزی و ئەکتیڤی دیبلۆماسیەتی هەرێم دەسەلمێنێت...
بەڵام لەگەڵ ئەو دەرفەتانەشدا نابێت ئاستەنگەکانی بەردەم پرۆسەی ریفراندۆم و سەربەخۆیی نادیدە بگرین تایبەت پەرتەوازەیی بەرەی ناوخۆ لە پرۆسەی سیاسی هەرێمی کوردستان.
خوازیارم بەر لە ۹/۲٥ هەموو هێزە سیاسیەکان و جەماوەری خۆڕاگری کوردستان بەروانگەیەکی دیاریکراو بۆ پشتگیری لە ریفراندۆم و پرۆسەی سەربەخۆیی کوردستان هەنگاو بنێین و پڕۆژەکانمان پڕۆژەی کوردستانی و خەممان خەمی نیشتمان و نەتەوە سازی بێت...





ئەم هەواڵە 3682جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
ھەڵوێستێکی جوانی محەمەد سەڵاح
خاڵ بەدەستھێنان ئاوا دەبێت
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad