English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پرۆسه‌ی ده‌نگدانی خولی دووه‌می هه‌ڵبژاردنی گشتیی فه‌ره‌نسا ده‌ستیپێكرد
2017-06-18 [04:31 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

به‌یانی ئه‌مڕۆ خولی دووه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ بنكه‌كانی ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان ده‌ستی پێكرد، پێده‌چێت لایه‌نگرانی سه‌رۆك ئیمانۆئیل ماكرۆن ده‌نگی زۆرینه‌ به‌ده‌ست بهێنێت، كه‌ له‌كانی به‌ده‌ستهێنانی ده‌نگی زۆرینه‌ ماكرۆن ده‌ست كراوه‌ ده‌بێت ناكو چاكسازی له‌ بواری كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری بكات.

ئه‌و كاندیدانه‌ له‌ خولی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا كه‌ 11ی حوزه‌یران به‌ڕێوه‌چوو، رێژه‌ی سه‌دا 12.5 و زیاتری ده‌نگه‌كانیان به‌ده‌ستهێناوه‌، یان دوو كاندید كه‌ زۆرترین ده‌نگیان به‌ده‌ستهێناوه‌ ئه‌گه‌ر رێژه‌كه‌ تێنه‌په‌ڕێنرابێت، له‌ خولی دووه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا به‌رده‌وامن له‌ ململانێكه‌.

هه‌ر كاندیدێك زۆرترین ده‌نگ به‌ده‌ستبهێنێت، ده‌بێته‌ نوێنه‌ری ناوچه‌كه‌ی له‌ په‌رله‌مان كه‌ له‌‌ 577 كورسی پێك دێت.

هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ له‌ باری نائاساییدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت و نزیكه‌ی 50 هه‌زار پۆلیس و سه‌رباز ئه‌ركی پاراستنی 69 هه‌زار بنكه‌ی ده‌نگدانیان پێ سپێردراوه‌.





ئەم هەواڵە 3508جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
ھەڵوێستێکی جوانی محەمەد سەڵاح
خاڵ بەدەستھێنان ئاوا دەبێت
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad