English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڕیفراندۆم بۆ کات کوشتن نیە
2017-06-18 [05:52 AM]

نووسینی: شوان دەوڵەتی



٢٥-٩ڕۆژێکی پڕ شکۆ تایبه‌تمه‌ند ده‌بێت بۆ هه‌رچی کورد هه‌یه‌ له‌سه‌ر گۆیی زه‌وی،چونکه‌ له‌و ڕۆژه‌ بڕیارێـکی زۆر گرنگ ده‌درێت که‌ بوێرانه‌یه‌ وهه‌م دیموکراتیانه‌یه‌ وهه‌میش ده‌روازه‌ی ئازادیه‌ بۆ به‌شه‌کانی تری کوردستانی مه‌زن،به‌ڵام ناکرێت له‌ناو هیچ میلله‌تێک که‌سانێک نه‌بێت که‌به‌پێچه‌وانه‌وه‌ بیر بکه‌نه‌وه‌ له‌به‌ر هه‌ر هۆکارێک بێت،گرنگ زۆربه‌ی میلله‌تی کورد له‌گه‌ڵ سه‌ربه‌خۆییه‌،وئه‌وانه‌ی ترسیان هه‌یه‌ ئه‌گه‌ر ترسه‌که‌ له‌ قوت بێت ئه‌وا هه‌ر وه‌ک ساڵانی نه‌وه‌ده‌کان نابێت،کۆتا ڕیفڕاندۆم که‌ سکۆتلاندا ئه‌نجامی دا بۆ جیابوونه‌وه‌ له‌ بریتانیا وه‌ڵامی به‌ نه‌خێر بوو که‌ ڕێژه‌که‌ی ٥١٪که‌مێک زیاتر،باشه‌ ئه‌گه‌ر بێین به‌راوردێکی خۆمان به‌ سکۆتلاندا بکه‌ین ده‌بینین زه‌وی وئاسمان دۆخمان لێک جیاوازه‌ که‌ نامه‌وێ بچمه‌ ناو ووده‌کاریه‌که‌،به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌مه‌وێ باسی بکه‌م ئه‌وه‌یه‌ که‌ له‌ئێستادا ئه‌وان به‌شدارن له‌حوکمی وڵاته‌که‌یان به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ ته‌واوی مافی هاوڵاتی بوون ئینجا داوای جیابون ده‌که‌ن که‌چی ئێمه‌ هه‌موو ڕۆژێ هه‌ڕه‌شه‌مان لێ ده‌که‌ن به‌هه‌رچی پێیان ده‌کرێ که‌له‌وپه‌ڕی لاوازی دان نه‌خاسمه‌ به‌هێز بن،به‌ بڕوای من سه‌ڕۆک بارزانی پێش چه‌ند ساڵه‌ ئاماده‌کاری بۆ کردوه‌ له‌سه‌رئاستی جیهانی،نه‌ک گه‌مارۆ ده‌درێین به‌ڵکو پاڵپشتی ته‌واو ده‌کرێین له‌لایان گشت وڵاتانه‌وه‌ ته‌نات عێڕاق وتورکیاش جگه‌ له‌چه‌ند وڵاتێک نه‌بێ که‌ به‌رژه‌وه‌ندیان له‌گه‌ڵ عێراقی کاوڵی وه‌ک ئێستادایه‌،که‌ئه‌وانیش به‌ تێپه‌ڕبوونی کات به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش ده‌دۆزنه‌وه‌.

 





ئەم هەواڵە 2518جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad