English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هێڵی یه‌كه‌م و دووه‌می داعش له‌ موسڵی كۆن شكا
2017-06-18 [07:49 AM]

ZNA - هه‌ولێر


ئه‌مڕۆ پۆلیسی فیدرال ئاشكرای كرد، هێڵی یه‌كه‌م و دووه‌می به‌رگری چه‌كدارانی داعش له‌ موسڵی كۆن شكێنرا.

له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا پۆلیسی فیدرال رایگه‌یاند، هێڵی یه‌كه‌م و دووه‌می به‌رگری چه‌كدارانی رێكخراوی داعش شكێنرا و هێزه‌كانمان 150 مه‌تر له‌به‌ری "باب بیز" چوونه‌ قوڵایی موسڵی كۆن و شوێنی قه‌ناس به‌ده‌سته‌كان و چه‌كه‌ قورسه‌كانی له‌ناو برد و سێ ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراویان ته‌قانده‌وه‌ و 15 تیرۆرستیان كوشتووه‌.

به‌یاننامه‌كه‌ پۆلیسی فیدرال باسی له‌وه‌ش كردوه‌ كه‌ یه‌كه‌كانی پۆلیسی فیدرال له‌ پێشڕه‌وییه‌كانیان له‌ باكور له‌ گه‌ڕه‌كی شیفا بۆ پاككردنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی كۆماری به‌رده‌وامن.

به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ هێزه‌ عێراقییه‌كان پرۆسه‌ی چوونه‌ ناو موسڵی كۆنیان له‌ به‌ری رۆژئاوا شاری موسڵ ده‌ست پێكرد كه‌ به‌دوا مۆڵگه‌ی داعش له‌ شاره‌كه‌ داده‌نرێت.

 

 





ئەم هەواڵە 3421جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
شەڕە قۆچ لەگەڵ ئۆتۆمبێل دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad