English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
باشترین رێگا بۆ ده‌م و چاوێكی بێ چه‌وری
2017-06-18 [10:31 AM]

​ZNA - ھەولێر



زۆربەی گەنجەکان بەھۆی چەوری دەموچاوەوە هه‌راسانن و ئەوەش زیپکەیەکی زۆریان بۆ درووست دەکات و جوانی رووخساریان تێکدەدات، بۆئەوەی خۆت لەو کێشەیە بپارێزیت و دەموچاوێکی جوانت ھەبێت ئەم خاڵانە جێبەجێ بکە :

پسپۆری نەخۆشیەکانی پێست د. مشیر ابراھیم عبداللە  له‌ رێگه‌ی ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆس له‌ باره‌ی چه‌وری پێستی رووخسار هۆشداری ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی ده‌م و چاویكی پاك و سه‌رنج راكێشت هه‌بێت.


- پێویستە بەباشی و چەند جارێک لە رۆژێکدا دەموچاوت بشۆیت و لە تەپ و تۆز و بەکتریا پاکی بکەیتەوە .

- ھیچ پاکژکەرەوەیەک بەکارمەھێنە کە ماددەی کیمیایی تێدا بێت و زیاتر بایەخ بە بەرھەمە سرووشتییەکان بده‌ .

- نابێت زیاتر لە ٢-٣ جار دەموچاوت بە سابوون بشۆیت چونکە زیانبەخشە، ھەروەھا ئاوی کەمێک گەرم بەکاربھێنە بۆ شووشتنی دەموچاو .

- ئەوجۆرە پاکژکەرەوانە بۆ ماکیاژ بەکاربھێنە کە زەیتیان تێدا نییە و چەور نین .

- ماسکەکانی تایبەت بە کەمکردنەوەی چەوری و لێکردنەوەی خانە مردووەکان بەکاربھێنە و ھەفتانە دووجار لەسەر دەموچاوتی دابنێ .

- ئەو دژە خۆرانە بەکاربھێنە کە چەور نین و خۆت لە تیشکی خۆر بپارێزە .

- فشاری دەروونی و خەمۆکی ھۆکاری سەرەکی چەوربوونی پێستن و خۆتیان لێبپارێزە .

- کەمتر خواردنی خێرا بخۆ و خۆت لە خواردنەوە گازییەکان و شوکوڵاتە بپارێزە بۆئەوەی کەمتر پێستت چەوری بڕێژێت .


 

 

 

لانه‌ ناصح به‌رزنجی





ئەم هەواڵە 3289جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
دوای ئه‌و هێرشه‌ چی روویدا
ستونی كاره‌با زۆر به‌ توندی به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێك ده‌كه‌وێت و شوفێره‌كه‌ی رزگاری ده‌بێت
له‌ ئاسمانه‌وه‌ قه‌باره‌ی ئه‌و زیانه‌ی به‌ر موسڵی كۆن كه‌وتووه‌، ببینه‌
له‌ ئاسمانه‌وه‌ وێنه‌ی وێرانه‌ی مزگه‌وتی نوری و مناره‌ی حه‌دبا ببینه‌
مۆبایل سەری لە قوڕێ نا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad