English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پشتگیری کردنی بارزانی لە پێناو سەربەخویی دا ئەرکێکی یشتیمانی پیروزە
2017-06-18 [10:51 AM]

نووسینی: سەلاح بەیتولا ئاکرەیی


 

ڕێزدار بارزانی هەڵگری ڕێبازی کوردایەتیە کە ئەویش ڕێبازی پیروزی بارزانی نەمرە ، ڕێبازی پیروزی بارزانی ڕێبازێکە تەعبیر لە سەرفەرازی و سەربه رزی کوردو کوردستان ده کات و لە پێناو ئەم ئامانجە مەزن و پیروزەدا تێکۆشاوە و هەرگیز موساوەمەی نەکردووە و چۆکی بو دوژمنە سەرسەختەکانی کورد کوردستان دانەناوە  بویە خاوەنی مێژویێکی پڕشنگدارە ،

 هەر ئەمەشە وایکردووە بارزانی ببێتە ئامانجی دوژمن و ناحەزەکانی ناوخو دەوروبەرمان چۆنکە کوسپی سەرەکی بەردەم دوژمنان لە جێبەجێ کردنی پیلان و نەخشە شۆمەکانیان دژی ێیڕادەی سیاسی گەلی کوردستان بە پلەی یێکەم بارزانی و پارتی دیموکراتی کوردستانە هەر بویەش سێرەی پیلانەکان بەردەوام بەرەو ڕوی بارزانی و پارتی دیموکراتی  کوردستان بونەتەوە هەتا ئەمڕۆ.

شایانی باسە مێژوی سیاسی بارزانی وپارتی دیموکراتی کوردستان مێژویێکە پڕە لە ئەزمون واتە ئه زمونێکی یێکجار زوری هەیە لە سەر هەمو ئاستەکاندا  واتە لە سەر  ئاستی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دا بە گشتی و ڕژیمە سیاسیەکانی عیڕاق بە تایبەتی  لە لایێک و لە لایێکی تریشەوە لە سەر ئاستی نێودەوڵەتی دا و کاودانە سیاسیەکان زور بە شێویێکی ئەقڵانی و لە سەر بنەمای لوژیک دەخوێنێتوە و هەنگاوی بو هەڵدەگرێت هەر بویەش هەمیشە جێگەی  باوەڕۆ  متمانەی گەلی کوردستان بووە تاکۆ حالی حازر و وەک پارتێکی سیاسی سەرەکی ماوەتەوە وتادێت پێگە و سەنگی لە ناوخوو دەرەوەدا بە هێزو بە هێزتر دەبێت .

سیاسەتی حەکیمانەی بارزانی لە ڕابردو و  ێستا دا زامنی مانەوەی ناسنامەی نەتەوەییمان بووە و بەڵگەش بو ئەم قسەیە ئەوەیە کاتێک لاپەڕەکانی مێژوی سیاسیمان هەڵدەدەینەوە ئەوەمان بو ڕۆن دەبێتەوە کە زوربەی دەستکەوتەکانی گەلەکەمان لەسەر دەستی پارتی و بارزانی وەدیهاتوون بە هاوکاری و پاڵپشتی دڵسوزان و نیشتیمان پەروەرانی گەلەکەمان  بو نمونە گۆشاری بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستان لە شۆڕشی ئەیلولی مەزندا بە ڕێبەرایەتی بارزانی باوک بو سەر ڕژیمە سیاسیەکانی ئەو سای عیڕاق و بە تایبەت بو سەر ڕژیمی بەعسی فاشی دوژمن بە چۆک داهات و تەسلیم بە ێیڕادەی سیاسی گەلی کوردستان بوو و دانی بە هەمو مافەکانی گەلی کوردستانی دا نا و لە ڕێککەوتننامەی ۱۱/ئااری ۱۹۷۰ دا بو یێکەمین جار دوزی کورد چووە نێو دوکیومێنتە نێودەلەتییەکاندا و بە جیهان ناسێندرا ێیتر هەرلەوکاتەوە وەک یێکەم وێستگەی وەرچەرخانی دوزی  گەلەکەمان لە دوزێکی نەناسراووەوە بو بە دوزێکی سیاسی ،نەتەوەیی لە گۆڕەپانی سیاسەتی نێودەوڵەتی دا  هاتە ناساندن، هەرەوەک شاعیری نەمریش هەژاری موکریانی لە شیعرکی خویدا بە ڕۆنی ئاماژەی پێدەکات و دەڵێت:
بارزانی کوردی بە دونیا ناساند
هاواری بە دونیا گەیاند
بە کێ بڵێی کوردستانی
پێت دەڵێ دەڵێ بارزانیم

ئەمڕوش سەرۆ مەسعود بارزانی بەردەوامیدەری هەمان ئەو ڕێبازەیە کە تەعبیر لە کوردایەتی دەکات نەک حزبایەتی کاتی خویشی کە بارزانی نەمر لە ساڵی ۱۹٤٦ وە پارتی دیموکراتی کورد ،کوردستانی دامەزراند ئامانجی لە دامەزرادنی ڕێکخراوێکی سیاسی وەک پارتی لە پێناو پتەوکردنی یەکڕیزی ۆ تەبایی گەلی کوردستاندا بووە بە گشتی چۆنکە لە یەکترازانی نێو ماڵی کوردی گەیشتبووە لوتکە و نائومێدی باڵی بەسەر ڕۆڵەکانی گەلەکەماندا کێشا بوو  ئەمڕۆش سەرۆک مەسعود بارزانی هەمان هەڕەشە و مەترسی جاران و زیاتریش هەست پێ دەکات بویە هەمو هەوڵێکی خستوتە گەڕ تاکۆ نێو ماڵی کوردی لەم قوناغە هەستیارو پڕ لە هەڕەشە و دەرفەتە دا ڕێک بخاتەوە و دۆزی کورد بتوانێت ئەم قوناغە تێپەڕێنێت وکورد دوانەکەوێت جارێکی تر لەم گۆدڕانکاریە سیاسیە هەنۆکیانەدا و ئامانجی کۆتایی خوی بپێکێت کە ئەویش بریتیە لە سەرخستنی ڕیفڕاندومی سەربەخویی هەرێمی کوردستان.

لە کوتاییدا ئەوە دەڵێم کەسایەتی بارزانی کەسایەتییەکی نەتەوەیی ،نیشتیمانیە وهەمیشە لە هەمو قوناغەکاندا هەوڵی سەرفەرازبوونی کوردو کوردستانیان داوە و ددەن و پرەنسیبی کوردایەتییان لە سەرەوەی هەمو بەرژەوەندییەکی تاکەکەسی و تاکە حزبی داناوە و ئامانجی سەرکی بارزانی سەرکەوتنی کوردو کوردستانە بویە پشتگیری کردنی ئەجیندای پیروزی بارزانی  ئەرکێکی نیشتیمانیە و سەرکەوتنی ێیڕادەی گەلی کوردستانیش بەسەر ێیڕادەی  دوژمن و ناحەزانی سەربەخویی کوردستان بەرگریکردنە لە خوێنی شەهیدانی بزاڤی ڕزگاریخوازی گەلەکەمان و پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان وەڵامێکی بە هێزیشە بو دوژمنە سەرسەختەکانی دۆزی ڕەوای گەلێکی سەد ساڵ خێر لە حو نەدیو.





ئەم هەواڵە 865جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad