English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فەلاح مستەفا: گەلی کورد ناخۆشیی زۆری بینیوە پێویستی بە چارەسەرکردن ھەیە
2017-06-19 [10:43 AM]

ZNA -ھەولێر


بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، کە رای گشتیی نێودەوڵەتی پشتگیریی سەربەخۆیی باشووری کوردستان دەکات.

 

فەلاح مستەفا، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە چاوپێکیەوتنێکی ئاژانسی سپۆتنیکی رووسی، رایگەیاندووە، گەلی کوردستان ناخۆشیی زۆری بینیوە و پێویستی بە چارەسەرێکە، ریفراندۆم دەروازەیەکە بۆ کۆتایی هێنان بە ناخۆشییەکان.

 

فەلاح مستەفا، کە ئاژانسەکە وەک، وەزیری دەرەوەی کوردستان، ناوی هێناوە، بە ئاماژەدان بەوە هەرێمی کوردستان بەردەوام هەوڵی داوە بەشێک بێ لەعێراق و مافەکانی وەربگرێت، بەڵام بەرپرسانی بەغدا ”ئامادە نەبوون“ مافەکانی گەلی کوردستان بدەن، داوای لە حکوومەتی عێراق کردووە رێز لە ”ویستی گەلی کوردستان“ بگرێت لە ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان.

 

بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان جەختی لەوە کردووەتەوە، کە ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان ”چارەسەری کێشەکانە نەک خۆی کێشە بێت“ و تەنیا گەلی کوردستان بڕیاری کۆتایی بە دەستە لە ئەنجامدان یان نەدانی ریفراندۆم.

 

فەلاح مستەفا دڵنیایی داوەتە گەلی کوردستان، کە رای گشتیی نێودەوڵەتی بە گشتی ”پشتگیریی سەربەخۆیی کوردستان و ویستی گەلی کوردستان دەکات“ و رایگەیاندووە، “لە هەڵوێستی وڵاتانیش تێدەگەین“، کە بەهۆی بنەماکانی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان، ”پێش راگەیاندنی سەربەخۆیی“ بە ئاشکرا پشتگیریمان ناکەن.

 

رێباز یونس 

 





ئەم هەواڵە 1957جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
شەڕە قۆچ لەگەڵ ئۆتۆمبێل دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad