English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پارێزگاری ھەولێر ھۆکاری ژەھراوی بوونی ئاوارەکانی ئاشکرا کرد
2017-06-19 [12:36 PM]

ZNA-ھەولێر


پارێزگاری هەولێر لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، بەهۆی ھەبوونی بەكتریا لە مریشك و برنجەكەدا حاڵەتی ژەھراویبوونی ئاوارەکانی کەمپی حەسەن ‌‌شام دروست بووە.

 

ئەمڕۆ دووشەممە 19.6.2017 نەوزاد هادی، پارێزگاری هەولێر لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: ئەو خۆراكەی كە لە مریشك و برنج پێكهاتبوو لەبەر گەرما دانراون و بەو هۆیەشەوە بەكتریایان تێدا دروست بووە، ئەوەش بووەتە هۆی دروستبوونی حاڵەتی ژەهراوی بوونەكە، دواتر چارەسەری پێویست بۆ کەسەکان كرا و دۆخەكە كۆنترۆڵ كراوە.

 

پارێزگار ئەوەشی خستەڕوو: ئەوان لە دادگا بۆچوونی خۆیان خستووەڕوو، هەروەها لەڕێگەی دادگاوە 7 كەسی دەستگیر كردووە، كە 6 کەس لەوانە لە ڕێستۆرانتەكەن كە خۆراكەكەیان دروست كردووە و یەكێكیشیان لە ڕێكخراوەكە دایە، هێمای بۆ ئەوەش كرد "خۆراكەكە لەلایەن ڕێكخراوی موحتاجین لەگەڵ ڕێستۆرانتی دونیا دروست كراوە".

 

ھەروەھا گووتیشی: لە بەدواداچوونەكانیاندا مەبەستێكی دیاری كراو نابینن كە بووبێتە هۆكاری حاڵەتی ژەهراوی بوونەكە، بەڵام هەڵە لە جۆری ئیشكردنی ڕێكخراوەكەدا هەبووە كە بەو شێوازە خۆراكەكەی ئامادە كردووە".

 

هەفتەی ڕابر بەهۆی خواردنەوە لە كەمپی ئاوارەكانی حەسەن‌شام 825 ئاوارەی كەمپەكە توشی ژەهراویبوون بوون.

 

رێباز یونس





ئەم هەواڵە 2500جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
شەڕە قۆچ لەگەڵ ئۆتۆمبێل دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad