English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
سووده‌كانی گوێزی هیندی بۆ ئافره‌تانی دووگیان
2017-06-19 [01:36 AM]

​ZNA - ھەولێر



له‌ لێكۆڵینه‌وه‌ نوێیه‌كانی پسپۆراندا ده‌ركه‌وتووه‌، ئاوی گوێزی هیندی وه‌ك یه‌كیك له‌ باشترین سه‌رچاوه‌ی مادده‌ خۆراكیه‌كان بۆ ئافره‌تانی دووگیان كاریگه‌ری هه‌یه‌.

له‌ ماوه‌ی دووگیانیدا پێداگری ده‌كریت له‌سه‌ر خواردنی گرینگ و وه‌رزش كردن و شێوه‌ ژیانیكی ته‌ندروست، به‌ پێی لێكۆڵینه‌وه‌كان خواردنه‌وه‌ی رێژه‌یه‌كی زۆری ئاوی گوێزی هیندی یه‌كێكه‌ له‌و كاره‌ باشانه‌ی كه‌ ئافره‌تێكی دووگیان ئه‌نجامی بدات بۆ ته‌ندروستیه‌كی باشی خۆی و منداله‌كه‌ی.

به‌پیی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك ئاوی گوێزی هیندی ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ ئه‌لیكترۆلیته‌كان، كلۆریده‌كان، مه‌گنیسیۆم، كالیسیۆم ڤیتامین (سی) له‌گه‌ڵ رێژه‌یه‌كی مام ناوه‌ند له‌ شه‌كر، سۆدیۆم و پرۆتین، به‌و هۆیه‌وه‌ به‌كارهێنانی ئه‌و خواردنه‌وه‌یه‌ یه‌كێكه‌ له‌ باشترین سه‌رچاوه‌كانی خۆراك بۆ ئافره‌تانی دووگیان.

خواردنه‌وه‌ی ئاوی گوێزی هیندی له‌ سێ مانگی یه‌كه‌می دووگیانیدا ده‌بیته‌ رێگر له‌ حاله‌تی رشانه‌وه‌ و سه‌ره‌ گیژه‌و قه‌بزی، رێگره‌ له‌ وشكبونه‌وه‌ی‌ له‌ش، به‌رگری له‌ش زیاد ده‌كات و هیلاكی كه‌م ده‌كاته‌وه‌.
 





ئەم هەواڵە 3334جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
دوای ئه‌و هێرشه‌ چی روویدا
ستونی كاره‌با زۆر به‌ توندی به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێك ده‌كه‌وێت و شوفێره‌كه‌ی رزگاری ده‌بێت
له‌ ئاسمانه‌وه‌ قه‌باره‌ی ئه‌و زیانه‌ی به‌ر موسڵی كۆن كه‌وتووه‌، ببینه‌
له‌ ئاسمانه‌وه‌ وێنه‌ی وێرانه‌ی مزگه‌وتی نوری و مناره‌ی حه‌دبا ببینه‌
مۆبایل سەری لە قوڕێ نا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad