English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئازاری گورچیله‌كانت مه‌هێڵه‌
2017-06-19 [02:36 AM]

​ZNA - ھەولێر



ئازار و ئێشی گورچیله‌ یه‌كێكه‌ له‌ ئازاره‌ هه‌ره‌ ناخۆش و قورسه‌كان كه‌ ژیانی مرۆڤ تێك ده‌دا، ئه‌مه‌ش به‌هۆی بوونی رمڵ و به‌رد له‌ گورچیله‌ یاخود ژه‌هراویبوونی و كه‌مخواردنه‌وه‌ی شله‌مه‌نییه‌ و گیرانی بۆڕی میز، له‌ كاتی بوونی ئه‌و كێشانه‌ له‌ گورچیله‌ تووشی ئازاره‌ جه‌رگبڕه‌كه‌ی گورچیله‌ ده‌بن و ژیانتان لێ تێك ده‌چێت، به‌ڵام خه‌م مه‌خۆن و لێره‌دا باشترین رێگه‌تان پێ ئاشنا ده‌كه‌ین، تا گورچیله‌تان له‌ ته‌واوی ئه‌و كێشانه‌ رزگار بكه‌ن.

شاره‌زایانی بواری پزیشكی له‌ ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌ ورده‌كانیان گه‌یشتوونه‌ته‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه‌ ئه‌گه‌ر بتانه‌وێ بۆ هه‌میشه‌ گورچیله‌تان تووشی ئه‌م كێشانه‌ نه‌بێ و ئه‌وانه‌شی ئه‌و كێشانه‌یان هه‌یه‌ له‌ ده‌ستی رزگاریان بێت، پێویسته‌ ئه‌م هه‌نگاوانه‌ی خواره‌وه‌ بگرنه‌ به‌ر:


1- شەربەتی مەعدەنووس و گێزەر، خواردنی ئەم شەربەتە دەبێتە هۆی پاراستنی گورچیلە لە ڕمڵ و ئازار، پێویسە ڕۆژانە لەم شەربەتە بخۆنه‌وه‌ و با رێژه‌ی 10% شه‌ربه‌ته‌كه‌ مه‌عه‌ده‌نووس بێ و ئه‌وه‌ی تریش گێزه‌ر.

2- سركه‌ی سێو، كه‌وچكێك سركه‌ی سێو  بكه‌نه‌ نێو كوپێك ئاو و پاشان كه‌وچكێكی گه‌وره‌ هه‌نگوینی تێ بكه‌ن و رۆژانه‌ بیخۆنه‌وه‌، تا له‌ زووترین كات ئازاری گورچیله‌ بنه‌بڕ بكه‌ن.


3- شەربەتی ناوكی كەتان، ناوكی كەتان رێژەیەكی زۆری دژە ژەهری تێدایە و بەمەش گورچیلە لە ژەهر پاك دەكاتەوە و دەیپارێزێت.


4- خواردنی بوندوق و گوێز، پێویستە ڕۆژانە بوندوق و گوێز بخون، چونکە مادەی گلوتاشیون تێدایە ئەبێتە هۆی پاراستنی گورچیلە لە ئازارو ژەهراوی.

5- ئه‌گه‌ر رۆژانه‌ چه‌ند سێوێك بخۆن، ئه‌وا گورچیله‌تان به‌ ته‌واوی له‌ رمل پاك ده‌بێته‌وه‌ و به‌هۆی ده‌وڵه‌مه‌ندی به‌ دژه‌ ئۆكسید سوودی یه‌كجار زۆری بۆ گورچیله‌ هه‌یه‌.

6- رۆژانه‌ دووجار چای سه‌وز بخۆنه‌وه‌، ئه‌مه‌ ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی رێژه‌یه‌كی زۆر میز بكه‌ن و گورچیله‌تان له‌ رمل و ماده‌ زیانبه‌خشه‌كان پاك بێته‌وه‌.

7- بۆ ئه‌وه‌ی دوور بن له‌ هه‌موو كێشه‌یه‌كی گورچیله‌ رۆژانه‌ 10 په‌رداخ ئاو بخۆنه‌وه‌.

8- زەردەچەو، شاره‌زایان سه‌لماندوویانه‌ كه‌ زه‌رده‌چه‌و سودێكی یه‌كجار زۆر به‌ گورچیله‌ ده‌گه‌یه‌نێت و گورچیله‌ له‌ ژه‌هر و پاشماوه‌ زیانبه‌خشه‌كان و خوێیه‌ زیانبه‌خشه‌كان پاك ده‌كاته‌وه‌، بۆیه‌ رۆژانه‌ كه‌وچكێك زه‌رده‌چه‌و بكه‌نه‌ كوپێك شیره‌وه‌ و دواتر كه‌وچكێك هه‌نگوینی تێ بكه‌ن و بیخۆنه‌وه‌.
 





ئەم هەواڵە 7714جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
شەڕە قۆچ لەگەڵ ئۆتۆمبێل دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad