English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
بۆمبێك لەنزیك سەنگەرێکی پێشمەرگە تەقیەوە
2017-06-19 [03:35 AM]

ZNA -ھەولێر


شوان شەمێرانی فەرماندەی لیوای دووی پیادەی هێزی پێشمەرگە رایدەگەێنێت، لە رۆژئاوای کەرکووک بۆمبێکی چێندراوی داعش لە نزیک سەنگەرێکی پێشمەرگە تەقییەوە و بەهۆیەوە سێ پێشمەرگە بریندار بوون.

هەروەها ئەو فەرماندەیە دەلێت، رۆژی دووشەممە 19-6-2017، لە بەرزاییەکانی گوندی مامە لە رۆژئاوای کەرکووک، بۆمبێکی چێندراو بە ژمارەیەک پێشمەرگەدا تەقیوەتەوە،بەهۆی تەقینەوەکە سێ پێشمەرگە بەسووکی برینداربوون.

عەقید شوان  شەمێرانی راشیگەیاند و دەڵێت،برینی هیچ لە پێشمەرگەکان قورس نییە، راستەوخۆ چارەسەری پێویستییان بۆ کراوە و هیچ مەترسییەکیان لەسەر ژیان نییە.

هەر بەگوێرەی زانیاریەكان زۆربەی ئەو ناوچانە كە بۆمرێژكرابوون لە رۆژئاوای کەرکووک پاك كراونە تەوە، بەڵام ناوە بەناوە بۆمبی چێنراو هەر ماوە.

زرار ناجي





ئەم هەواڵە 385جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
له‌ ئاسمانه‌وه‌ وێنه‌ی وێرانه‌ی مزگه‌وتی نوری و مناره‌ی حه‌دبا ببینه‌
مۆبایل سەری لە قوڕێ نا
موشه‌كی رووسی له‌ ده‌ریای ناوه‌ڕاسته‌وه‌ ئاراسته‌ی داعش له‌ ته‌دمور ده‌كرێت
شا سه‌لما به‌ قاوه‌ی عه‌ره‌بی پێشوازی له‌ تره‌مپ ده‌كات
ناسا روونترین وێنه‌ی شه‌وی زه‌وی له‌ بۆشاییه‌وه‌ بڵاو ده‌كاته‌وه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad