English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
به‌پێنج خۆكوژی ئافره‌ت 12 كه‌س ده‌كوژن
2017-06-19 [03:48 AM]

ZNA - هه‌ولێر


ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ پۆلیسی نه‌یجیریا رایگه‌یاند، پێنج خۆكوژی ئافره‌ت له‌ولایه‌تی پۆرنۆی باكوری ئه‌و وڵاته‌ خۆیان ته‌قانده‌وه‌، له‌ ئه‌نجامدا 12 كه‌س كوژران و 11 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.

تاكو ئێستا هیچ لایه‌ك به‌رپرسیارییه‌تی خۆی له‌م هێرشه‌ رانه‌گه‌یاندوه‌، به‌ڵام به‌كارهێنانی ئافره‌تی خۆكوژ بۆ ئه‌نجامی هێرش له‌ شوێنه‌ گشتییه‌كان ره‌فتاری گروپی "بۆكۆ حه‌رام"ه‌، كه‌ ئه‌و گروپه‌ له‌وه‌ته‌ی پێش هه‌شت ساڵ دامه‌زراون، زیاتر هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر پۆرنۆیه‌.

ڤیكتۆر ئیسۆكۆ وته‌بێژی پۆلیسی ولایه‌تی پۆرنۆ وتی، هێرشه‌كان له‌گوندی كۆفا روویداوه‌، نزیكه‌ی هه‌شت كیلۆمه‌تر له‌ شاری مایدۆجۆری پایته‌ختی ولایه‌ته‌كه‌ دووره‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، خۆكوژی یه‌كه‌م خۆی له‌ نزیك مزگه‌وتێك ته‌قانده‌وه‌ و حه‌وت كه‌سی كوشت، دووه‌میش له‌ خانووه‌یه‌ك خۆی ته‌قانده‌وه‌ پێنج كه‌سی كوشت، 11 كه‌سیش بریندار بوون، وتیشی، سێ خۆكوژه‌كه‌ی دیكه‌ش كوژران.

ولایه‌تی پۆرنۆ زۆرترین زیانی له‌ لایه‌ن گروپی بۆكۆ حه‌ران پێگه‌یشتووه‌، كه‌ زیاتر له‌ 20 هه‌زار كه‌سی كوشتووه‌ و له‌ 2009ه‌وه‌ دوو ملیۆن و 700 هه‌زار كه‌سیش شوێنی نیشته‌جێبوونی خۆیان به‌جێهێشتووه‌ و ئاواره‌ بوون.

پێشتریش له‌ حه‌وتی حوزه‌یران ئه‌و گروپه‌ 14 كه‌سیان به‌شه‌ڕه‌ ته‌قه‌ له‌ مایدۆجۆری كوشت.

 

سۆمه‌ریه‌ نیوز





ئەم هەواڵە 2899جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
شەڕە قۆچ لەگەڵ ئۆتۆمبێل دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad