English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
یوئێن داوای دابینکردنی دادپەروەری بۆ قوربانییان لە عێراق دەکات
2017-06-19 [03:48 AM]

ZNA- هەولێر


 

لە "رۆژی جیھانیی قەڵاچۆکردنی توندوتیژیی سێکسی لە شەڕدا"، یان کوبیش، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق بەتوندی داوا لە حکومەتی عێراق دەکات بۆ بەدواداچوون سەبارەت بە دەستنیشانکردنی ئەوانەی لە توندوتیژیی سێکسی بەرپرسن  لەگەڵ دابینکردنی دادپەروەریش بۆ قوربانییەکان.

"رۆژی جیھانیی قەڵاچۆکردنی توندوتیژیی سێکسی لە شەڕدا"ی ئەمساڵ لەسەرتاسەری جیھاندا لەژێر سەرباسی "رێگرتن لە تاوانەکانی توندوتیژیی سێکسی لەرێگەی دادپەروەری و پێشپێگرتنەوە"‌ یادی دەکرێتەوە. ‌   کوبیش وتیشی کە ئەم سەرباسەی "رۆژی جیھانیی قەڵاچۆکردنی توندوتیژیی سێکسی لەشەڕدا" لە عێراقیش یادی دەکرێتەوە. لەمبارەوە وتی "دادگاییکردنی تاوانباران رێگەیەکی پێشپێگرتنە بەوپێیەی کە دەتوانێت ھەڵسوکەوتی شەڕکەرەکان بەرزەوت بکات و رێگەش لە تاوانی زیاتر بگرێت و بازنەی شومی توندوتیژی و لەسزابەدەری و تۆڵەسەندنەوەش تێک بشکێنێت".   

 

ئەو زیاتر وتی "من بەتوندی داوا لە حکومەتی عێراق دەکەم بۆ دابینکردنی دادپەروەری و بەسزاگەیاندنی تاوانباران کە ئەمەش ئەو دادپەرەوەرییە راستکەرەوەیە ‌ کە رزگاربووانی توندوتیژیی سێکسی و خانەوادەکانیان داوای دەکەن.  لە راستیدا کاتێک رزگاربووان ھەلی گێڕانەوەی سەربوردەکانیان بۆ دەڕەخسێت و بە ‌بەرچاوی خۆشیانەوە تاوانباران سزا دەدرێن و سوودیش لە پاڵپشتی و پشتیوانی دەبینن ئەوە پەراوێزبوون و خۆسەرزەنشتکردنیان  کەم دەبێتەوە و بە کۆمەڵگاش دەڵێن کە ئەوان ھەرگیز لەوەی روویداوە بەرپرس نین".

 

لەلایەکی دیکەوە ، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق دەستخۆشی لە ھەردوو حکومەتی عێراق و ھەرێمی کوردستان کرد بۆ نانی ھەنگاوی پێویست لە دەستنیشانکردنی دوو کەسی دەمڕاستی ئاستبەرز سەبارەت بە "توندوتیژیی پەیوەست بە شەڕ"ەوە لە بەغداد و ھەولێر کە وەک ھەماھەنگساز لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کار دەکەن بۆ ‌بەرەوپێشبردنی جێبەجێکردنی "راگەیاندنی ھاوبەش سەبارەت بە پێشگرتن و بەھاناوەچوونی توندوتیژیی سێکسی " کە لە  ئەیلولی ٢٠١٦ واژۆ کراوە. ھەروەھا ، بەڕێز کوبیش داوای لە حکومەتی عێراق کرد بۆ پەلەکردن لە دامەزراندنی "ھێزی ئەرکی نێوان وەزارەتەکان" بۆ چاودێریکردن و ھەماھەنگیکردنی جێبەجێکردنی ئەو "راگەیاندنی ھاوبەش"ە.

 

لە کۆتاییدا، کوبیش وتی "نەتەوە یەکگرتووەکان بەھاناوەچوونەکانی بۆ توندوتیژیی سێکسی دەخاتەڕوو لە چوارچێوەی "راگەیاندنی ھاوبەش"دا و بە ھاوبەشکاری لەگەڵ حکومەتی عێراق و پەیوەندارە سەرەکییەکانی تری وەک کۆمەڵگەی مەدەنی و پیاوانی ئاینی دا لەگەڵ پێداگری زیاتر لەسەر پشتگیریکردن لە رزگاربووانی توندوتیژیی سێکسی بۆ ئەوەی بتوانن بگەڕێنەوە ناو کۆمەڵگاکانیان".





ئەم هەواڵە 277جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
له‌ ئاسمانه‌وه‌ وێنه‌ی وێرانه‌ی مزگه‌وتی نوری و مناره‌ی حه‌دبا ببینه‌
مۆبایل سەری لە قوڕێ نا
موشه‌كی رووسی له‌ ده‌ریای ناوه‌ڕاسته‌وه‌ ئاراسته‌ی داعش له‌ ته‌دمور ده‌كرێت
شا سه‌لما به‌ قاوه‌ی عه‌ره‌بی پێشوازی له‌ تره‌مپ ده‌كات
ناسا روونترین وێنه‌ی شه‌وی زه‌وی له‌ بۆشاییه‌وه‌ بڵاو ده‌كاته‌وه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad