English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان: بڕیاری ڕیفراندۆمی گەلی کوردستان بڕیارێکی بێ گەڕانەوەیه
2017-06-19 [05:02 AM]

ZNA- هەولێر


 

ئەمڕۆ لە سەلاحەدین "مەسعود بارزانی" سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پێشوازی لە "سەلیم جبووری" سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و شاندێکی یاوەری کرد کە پێکھاتبوون لە ژمارەیەک پارلەمانتار و نوێنەری کوتلە سیاسییەکانی ناو ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق.

 

لە دیدارەکەدا کە فازل میرانی سکرتێر و ڕۆژ نوری شاوێس و ئازاد بەرواری و مەحمود محەمەد ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان ئامادەی بوون، بارودۆخی سیاسیی و ئەمنیی عێراق و شەڕی ئازادکردنی موسڵ و قۆناغی دوای داعش و ڕەوشی ناوچە ئازادکراوەکان و بارودۆخی ئاوارەکان تاوتوێ کرا، ھەروەھا ڕۆشنایی خرایە سەر ھاوکێشە سیاسییەکانی ناوخۆی عێراق و ھەڵبژاردنەکانی داھاتووی پارلەمانی عێراق.

 

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکە ڕیفراندۆم و ئاییندەی کوردستان و دەوڵەتی عێراق خرایە بەر باس و گفتوگۆ و سەرۆک بارزانی وێڕای ئاماژەدان بە ھۆکارەکانی پێشێلبوونی دەستوور و شەراکەت و تەوافوق لە عێراق ئاماژەی بەوەدا کە بڕیاری ڕیفراندۆمی گەلی کوردستان بڕیارێکی بێ گەڕانەوەیە و جەختیشی لەوە کردەوە کە کوردستان دوور لە توندوتیژی و بە سوودوەرگرتن لە ئامرازی ئاشتیانە و حیوار و لێکتێگەییشتن لەگەڵ لایەنە عێراقییەکان کار بۆ پیادەکردنی مافەکانی دەکات.





ئەم هەواڵە 2536جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
دوای ئه‌و هێرشه‌ چی روویدا
ستونی كاره‌با زۆر به‌ توندی به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێك ده‌كه‌وێت و شوفێره‌كه‌ی رزگاری ده‌بێت
له‌ ئاسمانه‌وه‌ قه‌باره‌ی ئه‌و زیانه‌ی به‌ر موسڵی كۆن كه‌وتووه‌، ببینه‌
له‌ ئاسمانه‌وه‌ وێنه‌ی وێرانه‌ی مزگه‌وتی نوری و مناره‌ی حه‌دبا ببینه‌
مۆبایل سەری لە قوڕێ نا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad