English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
رۆژنامەییەکی تورکی: ریفراندۆمی كوردان هەر بۆ قسە نیە بەڵكو هه‌نگاوی جیدییان بۆ ناوه
2017-06-19 [05:32 AM]

ZNA-ھەولێر


رۆژنامه‌ی (میلاد)ی توركی له‌ بلاوکراوەییەکی دا رایگەیاندووە‌، كه‌ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌نگاو هه‌نگاو ده‌یه‌وێ به‌ره‌و ده‌وڵه‌تبوون بڕوات، ته‌نانه‌ت پاره‌ی تایبه‌ت به‌ خۆشیان ئاماده‌ كردووه‌ و له‌ میدیاكاندا بڵاویان كردووه‌ته‌وه‌.


له‌ چه‌ند رۆژی رابردوودا له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌ناڵێكی ته‌له‌ڤزیۆنی و سۆسیال میدیاوه‌، دیزاینی پاره‌یه‌كی كوردی بڵاوكرایه‌وه‌ و ئاشكرا كراوە ئه‌گه‌ر كوردستان ببێت به‌ ده‌وڵه‌ت ئه‌و دیزاینانه‌ ده‌بنه‌ پاره‌ی كوردستان، بۆیه‌ دیزاینی ئه‌و پاره‌یه‌ بووه‌ته‌ مانشێتی زۆرێك له‌ میدیاكانی توركیاش.


(میلاد) له‌ هه‌واڵێكدا بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌، كه‌ هه‌رێمی كوردستان ته‌نیا به‌ قسه‌ نایه‌وێت ریفراندۆم بۆ گشتپرسی بكات، به‌ڵكو هه‌نگاوی جیدی بۆ ناوه‌، هه‌روه‌ها نموونه‌ی به‌دیزاینی پاره‌ تازه‌كه‌ی كوردستان هێناوه‌ته‌وه‌ و ده‌ڵێ "ته‌نانه‌ت بیریان له‌ پاره‌ی تایبه‌ت به‌خۆشیان كردووه‌ته‌وه‌، بۆیه‌ هه‌نگاو هه‌نگاو به‌ره‌و ده‌وڵه‌تبوون ده‌چن".


هه‌ر له‌ هه‌واڵه‌كه‌دا هاتووه‌، پاره‌ی داهاتووی ده‌وڵه‌تی كوردستان وێنه‌ی هه‌موو ئه‌و سه‌ركردانه‌ی تێدایه‌ كه‌ پێشتر خه‌باتیان بۆ میلله‌تی كورد كردووه‌ و ناوی دیزاینه‌ری دروستكردنی ئه‌و پاره‌یه‌ش هاتووه‌ كە بریتیە لە ئاسۆ مامزاده‌.

 

رێباز یونس 

 





ئەم هەواڵە 2152جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
دوای ئه‌و هێرشه‌ چی روویدا
ستونی كاره‌با زۆر به‌ توندی به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێك ده‌كه‌وێت و شوفێره‌كه‌ی رزگاری ده‌بێت
له‌ ئاسمانه‌وه‌ قه‌باره‌ی ئه‌و زیانه‌ی به‌ر موسڵی كۆن كه‌وتووه‌، ببینه‌
له‌ ئاسمانه‌وه‌ وێنه‌ی وێرانه‌ی مزگه‌وتی نوری و مناره‌ی حه‌دبا ببینه‌
مۆبایل سەری لە قوڕێ نا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad