ZNA- ھەولێر
کۆمپانیای سامسۆنگ بۆ بەرھەم ھێنانی بواری تەکنەلۆژیا شاشەیەکی ناوازەی دروست کردوە کە بەکارھێنەرانی کۆمپیۆتەر سوودێکی زۆری لێ دەبینن ..
کۆمپانیای سامسۆنگ ئەمجارەیان شاشەیەکی زۆر ناوازەی بۆ کۆمپوتەر دروست کردوە (Samsung QLED) . ئەمە شاشەیە یەکجار ناوازەیە تایبەتمەندی زۆر بەرزی ھەیە، قەبارەیەکی زۆر گەورەی ھەیە و شاشەکە لارە و زۆر تایبەتە بۆ کارکردن لەسەری بەتایبەت بۆ (Gamer) و (Programar) بەمەش کارکردنی ئەوان ئاسان دەکات چونکە لەکاتی کارکردن پێویستیان بە روکار شاشەی زۆر دەبی بۆ ئەوەی ناوەڕۆکی کارەکانیان لەبەرچاویان بێت. تایبەتمەندیەکانی ئەم شاشەیە بریتیە لە CHG٩٠ کە رێژەی بینین بریتیە لە ٣٢:٩ و قەبارەکەی ٤٩ ئینجی لارە و پلەی لاریەکەی ١٧٨ پلەیە.
محمود کامەران
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad