English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
به‌رپرسێكی یه‌كێتی: مەسعود بارزانی سەروەتێكە بۆ كوردستان
2017-06-19 [10:11 AM]

​ZNA - هەولێر


ئەندامێكی پێشووی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی و یەكێك لە دامەزرێنەرانی كۆمەڵەی رەنجدەرانی كوردستان دەڵێت: بۆ ئەم دۆخەی ئێستا كاك مەسعودم بۆ سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێباشترە لە هەر كەسێكی دیكە.

فەرەیدوون عەبدولقادر ئەندامی پێشووی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا گوتی: ئەگەر كاك مەسعود واز لە پۆستی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بهێنێت، دەچم داوایلێدەكەم وازنەهێنێت، چونكە، وەك ئەندامەكەی پێشووی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی، باسیدەكات بارزانی بەفەرمی سەرۆكایەتیی ئەم هەرێمە دەكات، سەرۆكی وڵاتان و پەرلەمانتاران و سەرۆكی حیزبەكان و كۆمپانیاكان و ژەنەڕاڵە بیانییەكان هەموویان دەناسێت.

هه‌روه‌ها گوتی بارزانی سەروەتێكە، چۆن بیگۆڕمەوە بە كەسێكی نەشارەزا، لەكاتێكدا هێشتا دەوڵەت نیم و دەمەوێ كاربكەم بۆ سەربەخۆیی وڵات و میللەتەكەم.





ئەم هەواڵە 2458جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
شەڕە قۆچ لەگەڵ ئۆتۆمبێل دەکات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad