English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
زیندانیەکی راکردوو له ئەمەریکا دوای زیادتر له ٣٠ساڵ دەستگیر کراوه
2017-06-27 [05:51 AM]

ZNA- هەولێر


 

زیندانیەکی ئەمەریکایی دوای زیادتر له ٣٠ساڵ راکردن له زیندانی "ئارکانزاس"، له شاری "سپرینگدەیل" له باکووری رۆژئاوای ویلایەتی ئارکانزاس دەستگیرکرا.

 

"ستیڤن دیشمەن" که ئێستا ٦٠ساڵیەتی، له مانگی مەی ساڵی١٩٨٥، سزای ٧ساڵ زیندانیەکەی تێپەڕ دەکرد، له زیندانی ئارکانزاس رایکرد. دیشمەن له ساڵی١٩٨٤ بەهۆی دزی به زیندان سزادرابوو و ئەگەر له زیندان ماباوه، لەوانەیه له ساڵی١٩٨٧ بەر بەخشیش کەوتبا و بەردەبوو.

 

بەرپرسێکی رێکخراوی زیندانەکانی ویلایەتی ئارکانزاس دوای دەستگیرکردنی دیشمەن رایگەیاند، ئەو دەبێت درێژەی سزایەکەی له زیندان تێپەڕێنێت.

 

جیا لەوه، لەوانەی دیشمەن به تۆمەتی راکردن، زیندانیی زیادتری بۆ ببڕێتەوه.

 

بەرپرسانی زیندانی ئارکانزاس تاکو ئێستاش بەدوای ٤زیندانیی راکردووی دیکەدا دەگەڕێن که له ساڵەکانی پێشتر رایانکردبوو.

 

ژمارەی پێوانەیی راکردن له زیندان دەگەڕێتەوه بۆ "ویل لی" که به تاوانی دزی له جولای ساڵی١٩٨٤ـەوه رایکردووه و تائێستاش نەدۆزراوەتەوه.

 

سەرچاوه: BBC





ئەم هەواڵە 8041جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad