English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڕۆلی راگەیاندن لە سەرخستنی گشتپرسی
2017-06-28 [02:14 AM]

نووسینی: هونەر خۆشناو


 

راگەیاندن بەهەموو جۆرەکانیەوە، ڕۆلی هەرە گەورەی بینیوە لەرووی پێشوەچوونی وڵاتان و مرۆڤایەتی، بەدەسەڵاتی چوارەم هەژمارکراوە ،کاریگەریی بەورادەیەیە، جیهان دێنێتە دەنگ.
لەسەر پرسی گشتپرسی لەباشوور کوردستان، دەزگا راگەیاندنەکان،  دەبێ ڕۆڵی ئەرێنی ببینن، بەووردی لەسەر ئەو پرسە مامەڵە بکەن، نەگاتە دژایەتیکردن و دووبەرەکی نانەوە، چونکە راگەیاندن جگە لەگەیاندنی گواستنەوەو زانیاری پەرپرسیارێتی هەرە گەورەی لەئەستۆدایە.
بۆ نموونە دەزگایەکی میدیایی لەشوێنێکی دیارکراو، دەتوانێت نیوەی ئەوشارە هەموو بەلاڕێداببات، یاخود شێتیان بکات، چۆنی بوێ بەئارەزووی خۆی دەتوانێ بیانجوڵێنێ، میدیا بەگشتی کاریگەریی گەورە لەسەر دەروونی تاک جێدەهێڵێ. هەندێک دەزگا لێدوان لەسیاسیەکانی عێڕاق وەردەگرن چاوپێکەوتنیان لەگەڵ دەکەن، خەڵکی باشووری کوردستان بەقسەکانیان دەترسێنن، هەر ئێستا دنیایەک ترس لەناو خەڵک بڵاو بۆتەوە، بۆیە لە نێوان بەڵێ و نەخێر دوودڵن، ئەوەش میدیا ئەو کاریگەرییەی لەسەر درووستکردووە.
باشتر وابوو ئەو ڕۆژەی بڕیاریی گشتپرسی درا، هەر هەمان رۆژ کۆبوونەوەش بەبەرێوەبەریی دەزگا راگەیاندنەکان کرابا، کە بەئەرێنی لەسەر ئەو پرسە مامەڵە بکەن، دووبەرەکی و ئاژاوە  نەنێنەوە. ئێستاش کات زۆریی ماوە، دەتوانن رێکیانبخەنەوە.





ئەم هەواڵە 3721جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
ھەڵوێستێکی جوانی محەمەد سەڵاح
خاڵ بەدەستھێنان ئاوا دەبێت
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad