English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
پسپۆڕێك: حەشدی شەعبی هەر مەترسی نییە بۆ سەر ئاشتەوایی، مەترسیشە بۆسەر سەرۆکوەزیری عێراقیش
2017-07-01 [07:18 AM]

ZNA - هه‌ولێر


زۆرێک لە شیکەرەوە باس لە ئەگەرەکانی ئەو قەیرانانە دەکەن کە دەشێت لە عێراقی پاش داعشدا سەرهەڵبدەن، پسپۆڕ له‌كاروباری عێراق ده‌ڵێت، هێزه‌ سه‌ركه‌وتووه‌كانی شه‌ڕ باڵا ده‌ستن، وتیشی، حەشدی شەعبی هەر مەترسی نییە بۆ سەر ئاشتەوایی، مەترسیشە بۆسەر سەرەک وەزیری عێراقیش.

 

دکتۆر ثامر رزوقی، پسپۆڕی کاروباری عێراق و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەڵێت لەوبڕوایەدا نییە ئەم سەرکەوتنانە لە عێراقدا دەرفەتێک بۆ ئاشتەوایی بڕەخسێنێت، چونکە ئەو هێزانەی لە شەڕەکاندا سەرکەوتن بەدەست دەهێنن ئەوا لە بڕیارەکاندا باڵا دەست دەبن.

 

دکتۆر ثامر رزوقی، یەکێکە لەو کەسایەتیانەی بەشدارە لە پرۆسەی ئاشتەوایی عێراقیەکاندا و بەو مەرجەی ناوی نەهێنرێت و ناوی خوازراوی (دکتۆر ثامر رزوقی)بۆ دابنرێت وەڵامی پرسیارەکانی بەشی کوردی دەنگی ئەمریکای دایەوە.

 

 

دکتۆر ثامر دەڵێت لە عێراق و لە وڵاتانیش هەر هەموو ئێستا سەرقاڵن بە دەنگی بەرزی سەرکەوتنەکان لە شەڕەکاندا، بەڵام کاتێک دەنگی تۆپخانەکان بێدەنگ دەبن تەواوی جیهان دووچاری ڕاچڵەکانیک دەبێت کە قەبارەی ئەو قەیرانە سیاسیانە دەبینێت و هەروەهاش ئەو ململانێیانەی لە ئاکامی ئەو کێشانەی موسڵ دێنە ئاراوە.

 

دکتۆر ثامر ئاماژەش بە مەترسی هێزەکانی حەشدی شەعبی دەکات و دەڵێت ترسی لە باڵادەستیی هەژموونی ئەم هێزەی شیعەکان هەیە کە ئێران و هەندێک هێزی تری ناو عێراق پشتیوانیان لێدەکەن و هەر بۆیەشە وەک دەڵێت حەشدی شەعبی هەر مەترسی نییە بۆ سەر ئاشتەوایی، مەترسیشە بۆسەر سەرەک وەزیری عێراقیش.

 

 





ئەم هەواڵە 979جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ستونی كاره‌با زۆر به‌ توندی به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێك ده‌كه‌وێت و شوفێره‌كه‌ی رزگاری ده‌بێت
له‌ ئاسمانه‌وه‌ قه‌باره‌ی ئه‌و زیانه‌ی به‌ر موسڵی كۆن كه‌وتووه‌، ببینه‌
له‌ ئاسمانه‌وه‌ وێنه‌ی وێرانه‌ی مزگه‌وتی نوری و مناره‌ی حه‌دبا ببینه‌
مۆبایل سەری لە قوڕێ نا
موشه‌كی رووسی له‌ ده‌ریای ناوه‌ڕاسته‌وه‌ ئاراسته‌ی داعش له‌ ته‌دمور ده‌كرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad