English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
تره‌مپ دیدار له‌گه‌ڵ ڤلادیمیر پوتین ده‌کات
2017-07-02 [02:25 AM]

ZNA - هه‌ولێر


دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆکی ئه‌مریکا، بۆ یه‌که‌مجار له‌م هه‌فته‌یه‌دا ڤلادیمیر پوتین سه‌رۆکی ڕووسیا ده‌بینی و به‌رنامه‌ی گفتوگۆکه‌یان دیار نییه‌. 

دوای ئه‌وه‌ی که‌ له‌ هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌کانی ساڵی پاره‌وه‌ کاریگه‌ریی و ده‌ستێوه‌ردانی ڕووسیا له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تیی ئه‌مریکا په‌یوه‌ندیی نێوان به‌رپرسانی ئیداره‌ی تره‌مپ و ڕووسیا سه‌ردێڕی باسه‌کانی ئه‌مریکا و جیهانه‌، به‌ پێی واشنتۆن پۆست، له‌ په‌راوێزی کۆنگره‌ی جی ٢٠ له‌ هامبۆرگی ئه‌ڵمانیا، دۆناڵد تره‌مپ چاوی به‌ ڤلادیمیر پوتین هاوتای ڕووسیی خۆی ده‌که‌وێ.

جه‌نه‌ڕاڵ ماک ماسته‌ر، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئه‌مریکا به‌ سه‌رچاوه‌که‌ی ڕاگه‌یاندووه‌ به‌رنامه‌ی گفتوگۆکانی نێوان هه‌ردوولا دیار نییه‌، سه‌رۆک چی پێ خۆش بێت ئه‌و قسانه‌ له‌گه‌ڵ پوتین باس ده‌کات.

هه‌روه‌ها، تره‌مپ داوه‌تنامه‌ی ئیمانوێل ماکرۆن سه‌رۆکی فه‌ره‌نساشی قبووڵ کردووه‌ بۆ ئاماده‌بوون له‌ ئاهه‌نگی نیشتمانیی ڕۆژی سه‌ربه‌خۆیی فه‌ره‌نسا له‌ ڕۆژی ٤ی ته‌مووز.





ئەم هەواڵە 1117جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ستونی كاره‌با زۆر به‌ توندی به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێك ده‌كه‌وێت و شوفێره‌كه‌ی رزگاری ده‌بێت
له‌ ئاسمانه‌وه‌ قه‌باره‌ی ئه‌و زیانه‌ی به‌ر موسڵی كۆن كه‌وتووه‌، ببینه‌
له‌ ئاسمانه‌وه‌ وێنه‌ی وێرانه‌ی مزگه‌وتی نوری و مناره‌ی حه‌دبا ببینه‌
مۆبایل سەری لە قوڕێ نا
موشه‌كی رووسی له‌ ده‌ریای ناوه‌ڕاسته‌وه‌ ئاراسته‌ی داعش له‌ ته‌دمور ده‌كرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad