English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەرکەوتنی ڕیفڕاندومی سەربەخویی ، ئیڕادەیێکی سیاسی بە هێز لە ئێمە دەخوازێت
2017-07-05 [09:28 AM]

نووسینی: سەلاح بەیتولا ئاکرەیی


نەتەوەی کورد بو مانەوە خوی و پاراستنی ناسنامەکەی ساڵانێکی دورو درێژە لە ڕۆبەڕۆ بونەوەی هەڕەشە و  مەترسیەکان دا بووە تا بە ئەمڕۆ ،گەلێ قوناغی سەخت و دژواری پڕیوە چۆنکە هەڵکەوتی جوگرافی سیاسی کوردستان لە نێو جەرگەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەور دراوە بە کومەڵێک نەتەوەی سەردەست کە نوخبە سیاسیە دەستەڵاتدارەکانیان پەروردەکراون بە کولتورێکی سیاسی وەها کە بێجگە لە بەڕەوا زانینی ماف بۆ خویان ماف بۆ نەتەوەی غەیری خویان هەرگیز بەڕەوا نابینن و بە توندترین شێوە ڕەت دەکەنەوە هەر بویەش بە درێژایی قۆناغەکانی سەدەی ڕابردوو تا ێێستا بەردەوام نەک هەر ێینکاری مافی غەیری خویان کردووە بەڵکۆ هەمو هەوڵێکیشیان داوە بۆ تەعریب کردن و تەتریک کردن و تەفریس کردنیان نمونەی هەرە دیارو زیندوش  تواندنەوەی ناسنامەی نەتەوەی کورد بووە لە ژێر بوتەی خویاندا.

 

 

شایانی باسە بونەتەوەی عەرەب ۲۲دەوڵەت دروستکراوە، تورک، فارس  هەمویان دەوڵەتی خویان هەیە ،دەوڵەتی واهەیە لە ڕوژهەڵاتی ناوەڕاست دا کە ڕوبەڕەکەی لە پارێزگایێکی کوردستان زور بچوکترە و ئەندامی هەمیشەییشە لە نەتەوە یەکگرتووەکان بەڵام کورد پەنجا ملیونە و خاوەن ڕۆبەرێکی زور فراوانیشە کە چی سەد ساڵە بە ئاگرو ئاسن و هەرچی شێوازی تر کە هەبووە وهەیە بە کاریان هیناوە لە دژی لە پێناو لە نێو بردنی کوردیش هەمیشە لە یەک بەرەدا کوبونەتەوە دەیان پەیماننامە و ڕێکەوتننامەیان لە دژی دوزی ڕەوای کورد ێیمزا و پاشان پڕاکتیزەیان کردووە لە سەر ئەرزی واقعدا بە دڕندانەتری شێوە نمونەی سایکس بیکوی شوم ،لوزان،سەعد ئاباد وڕێککەوتننامەی خیانەتکارانەی جەزاییر و هتد.

 

 

 

لێرەوە پێشنیارێک دەخەمە ڕوو بۆ هەمو ئەوانەی کە بە هینانەوەی  بیانوی جوراوجور کە هیچ لوژیک و ڕاستیەک لە خو ناگرێت و لە دەرفەتێکی زور لە بارو گۆنجاوی وەک دەرفەتی ئەمڕۆ دا هاوڵاتیان هان دەدەن دژی سەربەخویی کوردستان دەنگ بدەن واتە بە نەخێر بو سەربەخویی کوردستان ،ئەگەر ئەم حزب و کەسانە کەمێک ویژدانیان هەبێت بەرامبەر دوزی ڕەوای گەلە ستەمدیدەکەیان هەرگیز ئەمە ناکەن و دێنە نێو بەرەی سەربەخوییخوازی و هاوشانی هاوڵاتیانی کوردستان دەنگ بە بەڵێ بو سەربەرزی و ئازادی گەلەکەیان دەدەن و واز لە دژایەتی کردنی پڕۆسەی ڕیفڕاندومی سەربەخویی دێنن  واباشە کەمێک لاڕپەڕەکانی مێژوی سیاسی خوێناوی نەتەوەکەیان هەڵدەنەوە و ئینجا ویژدانی خویان بکەنە حەکەم وبزانن کە دەنگدان بە نەخێر بو سەربەخویی چەندە کاریگەری نەرینی دەبێت بو سەر ئایندەی سیاسی گەلی کوردستان و دوبارە بەرەو چ ئاراسته یێکیان دەبات.

 

 

 

هەمومان دەزانین کە ئەوانەی هەوڵ دەدەن دەنگی نەخێر سەرکەوێت مەبەستیان چیە و چییان دەوێت؟ ،ئەمانە بەرژەوەندی تایبەتی و حربی خویان ئامادە نین بەقوڕبانی بەرژەوەندی گەلی کوردستان بکەن و مانەوەی ئەم بارودوخە ناهەموارە وەک خوی لە بەرژەوەندی خویاندا دەبینن چۆنکە بە بڕوای من بە دروست بوونی دەوڵەتی باشوری کوردستان ڕۆڵیان نامێنێت لە گۆڕەپانی سیاسی کوردستاندا و پێگەیان لاواز دەبێت  لە سەر هەمو ئاستەکاندا هەربویەش هەوڵەکانی خویان چڕکردوتەوە بو شکەست هێنان بە پڕوسەی ڕیفڕاندومی سەربەخویی باشوری کوردستان.

 

 

 

دوژمنانی ئەمڕومان هەمان دوژمنانی دوێنێمانن ،هەمان بیرکردنەوەیان هەیە لە هەمبەر مافە ڕەواکانی گەلەکەمان کەواتە تەحەدییەکانی دوێنێی بزاڤی ڕزگاریخوازی گەلەکەمان لە هەمبەر هەڕەشەو مەترسیەکاندا ئەگەر ئەمڕۆ زیاتر نەبوبن کەمتر نین .

 

 

 

بویە قوناغی ێیستا زیاتر لە جاران لە هەمو لایەک دەخوازێت  بو تێپەڕاندنی ئەم قوناغە زور هەستیار و لە بارە یەک هەڵوێست و تەبا بن و گەورەترین شانازی ئەوەیە هەوڵ بدەن  دوزی ڕەوای گەلە خێر لەخو نەدیوەکەیان بە کەناری ئارام بگەیێنن نەک پێچەوانەکەی.





ئەم هەواڵە 931جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
ھەڵوێستێکی جوانی محەمەد سەڵاح
خاڵ بەدەستھێنان ئاوا دەبێت
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad