English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ریفراندۆم و ئەرکی پێکهاتەکانیکوردستان
2017-07-05 [10:49 AM]

نووسینی: وەیسی سەعید وەیسی



بریاری ئەنجامدانی ریفراندۆم لە25ی ئەیلوولی ئەم ساڵ یەكێ لە هەنگاوبریارە مێژووییەكانە كەساڵانێكە گەلی كوردستان بۆ گەیشتن بەم رۆژە تێ دەكۆشێت تا وەك گەلانی دونیا لە رێگای ریفراندۆم و راپرسی دا بریار لە چارەنووسی خۆی بدات ئەمەش مافێكی سروشتی وخەلكی كوردستانە،بۆیەش هەوڵدان بۆسەرخستنی ئەم پرسەیە ئەركی پێكهاتە جیازوازەكانی كوردستانە چونكە هەرێمی كوردستان سەرزەمینی  پێكەوەژیانی ئایینی ونەتەوەیی یە و كوردستان مال و ولاتی هەمووانە هەموو پێكهاتەكانی كوردستان بە موسلمان ومەسیحی وتوركمان  بەبێ پرس وبریاری خۆیان بە عراق لكێندراون و لە ژێردەستی داگیركارو چەوساندنەوە دابووینە بۆیەش مافی رەوای خۆیانە لە قۆناغێكی وەك ئێستادا هاوكاروپالپشت بن بۆ سەرخستنی ریفراندۆم تا لە پرسێكی گرنگ و هەستیاردا كە پەیوەستە بەژیانی هەموو تاكەكان بەشداربن لە هەمان كاتیشدا  بەهۆی بەشداریان لە پرۆسەی ریفراندۆم رێگری لە دووبارەنەبوونەوەی  هەمووكارەسات ومال وێران كارێك بگرین  ،گرنگە هەموو پێكهاتەكان دڵنیابن كە لەسایەی دەسەلاتی سیاسی كوردستان هەموو ماف وئازادێكیان پارێزاوە ،مێژووی پر لەسەروەری بزوتنەوەی رزگاریخوازی كورد دەرخستەی ئەم راستی یە گەر سەیری سەردەمی زێرینی شۆرشی ئەیلوولی مەزن بكەین چاك ئەو راستی یەمان بۆ بەدیار دەكەوێت ئەو كات بارزانی نەمر هەموو پێكهاتەكانی  بە موسلمان ومەسیحی وئێزدی وتوركمان و شەبەك وفەیلی وكاكەیی  كۆكردەوە بۆ یەك مەبەست و یەك ئامانج وەپارێزگاری لە مافی هەمووانی دەكرد تەنانەت دژ بە دەستوری ئەوكاتەی عیراقیش وەستایەوە كاتێك دوایی رێكەوتنامەی 11ی ئادار لەسەر پێشنیاری جەنابی بارزانی نەمر بریار درا (فەرەنسۆ هەریری) كەسایەتی دیاری ئاشووری ئەیلوول بكرێتە قائیمقامی چۆمان حكومەتی عیراق رازی نەبوو  كە ئەم پۆستە بدرێتە كەسێكی مەسیحی  چونكە پێچەوانەی دەستووری عیراق بوو بەلام بە پالپشتی و پێداگیری بارزانی نەمر یاساكەیان بەزاند تاكو دواین رۆژەكانی شۆرشی ئەیلوول رەحمەتی فەرەنسۆهەریری قائیمقامی چۆمان بوو ،وێرای ئەمەش لە داكۆكی وپالپشتی مافی پێكهاتەكانی تر رۆلی دیاری هەبوو،ئەمرۆشی لەگەل دابێ  لەسایەی  حكمەتی سەرۆك مسعود بارزانی كوردستان بۆتە نموونەی هەرە جوان و دیاری پێكەوە ژیانە كەهەمووئایین ونەتەوەكان مافە ئایینی و رۆشنبیری وئازادیەكانیان جێ بەجێ دەكەن، لە ماوەی شەری تیرۆرستانی داعش  پێشمەرگە سەلماندی كە پارێزەری هەموو بەها ئایینی یە جیازازییەكانەو ئەوی داعش ویستی دژ بە پێكهاتەكان بیكات پێشمەرگە پاراستی ودووبارە بنیاتی نایەوە هەموو ئەمانەش وا دەكات كە قۆناغێكی هەستیاری وەك ئێستادا هەموو پێكهاتەئایینی و نەتەوەییەكان بەبێ جیاوازی ئایدلۆژیا هەولی سەرخستنی پرۆسەی ریفراندۆرم بدەن تا لە رێگا زۆرترین دەنگ بە بەلێ هەولی راگەیاندنی سەربەخۆی كوردستان بدەین بۆ ئەوەی هەمووان هاوبەش بن لە هێنانەدی كیان وناسنامەیەكی تایبەت بۆ گەلی كوردستان  كە دڵنیاشین لە رۆژی 25ی ئەیلوول هەر ئەم هەلوێستیەیە لە پێكهاتەكانی كوردستان چاوەروان دەكرێت چونكە لەبەردەم خاكی پیرۆزی كوردستان هەموومان  ئەرك و مافمان  بەرامبەری هەیە وە تاكە ئاواتی كوردستانیش تەنها سەربەخۆیە .





ئەم هەواڵە 4471جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad