نووسینی سازان وەهاب
ده‌بینین کۆمه‌ڵێک وه‌ک پاساوی شاردنه‌وه‌ی جاشایه‌تی، بڕیاری ئه‌نجامدانی ریفراندۆم ده‌به‌ستنه‌وه به پۆستی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم، ده‌ڵێن؛ ریفراندۆم بۆ مانه‌وه‌ی بارزانیه له سه‌ر کورسیه‌که‌ی! - ریفراندۆم هه‌قێکی سروشتی هه‌موو گه‌لێکه و خۆی سه‌ربه‌سته له رێگه ده‌نگدانێکی ئاره‌زوومه‌ندانه بڕوات ده‌نگ بدات چ به به‌ڵێ یاخود نه‌خێر. - سه‌رۆک بارزانی ته‌نیا ئامانجی له‌م ریفراندۆمه بۆ ئه‌وه‌یه هه‌رێمی کوردستان له دیفاکتۆیه‌ک بگۆڕێ بۆ سه‌ربه‌خۆیی و کیانێکی خودان ده‌ستور و خاوه‌ن بڕیاری خۆی و قبوڵ نه‌کردنی ژێرده‌سته‌یی. - ئه‌گه‌ر ویستی سه‌رۆک بارزانی مانه‌وه‌ی بێت له‌و پۆسته، به‌یه‌ک وشه ده‌توانێ تا ٢٠ ساڵی دیکه سه‌رۆک بێت و ئه‌وه‌ش به پاشه‌کشه‌کردن بۆ دوژمن و نه‌یاره‌کانی کورد، که ئێوه‌ی دژ به نه‌ته‌وه‌که‌تان ده‌سوڕێنێ و سه‌رۆک بارزانی بڵێ؛ ریفراندۆم ئه‌نجام ناده‌ین... ئه‌وان(وڵاتانی ده‌ست له‌پشتی ئێوه) بێده‌نگتان ده‌کات و سه‌رۆک بارزانیش تا بیه‌وێ له پۆسته‌که‌ی ده‌مێنێته‌وه. - تاکه ئامانجێک به‌های هه‌بێ و میلله‌تی کورد متمانه‌ی پێبه‌خشیوه، سوربوونی سه‌رۆک بارزانیه له گه‌یاندنی په‌یامی سه‌ربه‌خۆیی و پێکه‌وه‌ژیان. بۆیه هیچ له بیانووهکانتان توانای ساردکردنه‌وه‌ی میلله‌تی نییه بۆ هه‌نگاوی سه‌ربه‌خۆیی.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad