English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
دەزگای خێرخوازیی بارزانی ھاوکاری ٦ ھەزار منداڵی بێباوک دەکات
2017-07-06 [03:35 AM]

ZNA- هەولێر


 

دەزگای خێرخوازیی بارزانی لەچوارچێوەی پرۆژەی چاودێریی ئازیزان، کە تایبەتە بە ھاوکاریکردنی مانگانەی منداڵانی بێباوک لە ھەرێمی کوردستانی عێراقدا، بەھاوبەشی لەگەڵ مانگی سووری ئیماراتی، لەساڵی ٢٠٠٩ەوە بە چەندین قۆناغی جیاجیاو بەردەوام ھاوکاری و یارمەتی مادییان بەسەر منداڵانی بێباوکدا(ئازیزان) دابەشکردووە، ئەم ھاوکارییانەش بەردەوامن و تاوەکو ئێستا نزیکەی ٦ ھەزار منداڵی بێباوک سودمەندبوونە.

 

لە درێژەی ئەو پرۆژەیەدا کە لەلایەن (دائرە الشۆون الإسلامیە والعمل الخیری فی دبی) ھاوکارییەکان ئامادەکراون، بەھاوکاری مانگی سووری ئیماراتیەوە بۆ ھەر منداڵێکی بێباوک (ئازیز) بڕی (١٤٠$) سەدو چل دۆلاری ئەمەریکی تەرخانکراوەو بەسەریاندا دابەش دەکرێت.

 

ئەم پرۆژەیە یەکێکە لە پرۆژە گرنگ و پڕ بایەخەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و بەھۆی فراوانبوونی پرۆژەکەو دۆزینەوەی سپۆنسەر و خێرخوازی دیکە، لەوانە دەوڵەتی کوێت و شانشینی عەرەبی سعودیەو کۆمپانیاو خاوەنکارو خێرومەندانی ناوخۆی کوردستان، ئێستاکە زیاتر لە ١٧ ھەزا منداڵی بێباوک (ئازیزان) لە دەزگای خێرخوازیی بارزانی سودمەندن.

 

بۆ زیاتر دڵخۆشکردنی منداڵانی بێباوک و پڕکردنەوەی ئەو کەلێنانەی لەژیانیانا رووبەڕووی دەبنەوە، دەزگای خێرخوازیی بارزانی ھەوڵی جدیدا لەگەڵ ھاوبەشەکەی (مانگی سووری ئیماراتی) کە بەوپەڕی لێبوردەییەوە ھاتەپێشەوەو ئامادەیی نیشاندا جەژنانە بەسەر ٦ ھەزار منداڵی بێباوکدا دابەش بکات، کە بڕی (٨٤٠.٠٠٠) ھەشتسەدو چل ھەزار دۆلاری ئەمەریکی دابەش دەکرێت، ئەم ھاوکارییە خۆی لەوەدا دەبینێتەوە کە ھەر منداڵێکی بێباوک (ئازیز) بڕی (١٤٠$) سەدو چل دۆلاری ئەمەریکی پێدەدرێت بەمەبەستی کڕینی جلوبەرگ و پێداویستیەکانی، کە ئەمەش بێگومان کاریگەری ئەرێنی بەسەر ئەو خێزانانەوە دەبێت و دڵخۆشییەک بەو منداڵانە دەبەخشێت کە لەم ئان و ساتەدا کە کوردستان بە قەیرانێکی قورسی داراییدا تێپەڕ دەبێت، ھاوکاریکردنیان جێگەی ستایش و دەستخۆشیکردنە، بۆیە دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە رێککەوتی ٦/٧/٢٠١٧ لەسەرتاسەری ھەرێمی کوردستانی عێراق دەستی بەجێبەجێکردنی پرۆژەکە کرد و ھاوکارییەکانی بەسەردا دابەشکردن. شێواز و جۆری ھاوکارییەکان بەپێی پارێزگاکان بەمجۆرەبوون: لە پارێزگای ھەولێر ھاوکاری بەسەر ١.٧٤٦ منداڵی بێباوک سودمەند دەبن و بڕی پارەی تەرخانکراو بۆ ئەم شارە (٢٤٤.٤٤٠$)ی ئەمەریکیە، ھاوکات لە پارێزگای دھۆک ١.٤٣٨ منداڵی بێباوک دەگرێتەوەو بڕی( ٢٠١.٣٢٠)ی ئەمەریکیان پێدەدرێت، ھەروەھا لە پارێزگای سلێمانی ١.٣٣٠ منداڵی بێباوک( ١٨٦.٢٠٠)ی ئەمەریکی وەک جەژنانە وەردەگرن، ھەروەھا لە ئیدارەی گەرمیان و پارێزگای کەرکوک بەھەمانشێوە پرۆسەی دابەشکردنەکە ئەنجامدەدرێت و تێیدا ١.٤٨٦ منداڵی بێباوک (٨٤٠.٠٠٠)ی ئەمەریکیان بۆ کڕینی جلوبەرگ پێدەدرێت.





ئەم هەواڵە 2473جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ستونی كاره‌با زۆر به‌ توندی به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێك ده‌كه‌وێت و شوفێره‌كه‌ی رزگاری ده‌بێت
له‌ ئاسمانه‌وه‌ قه‌باره‌ی ئه‌و زیانه‌ی به‌ر موسڵی كۆن كه‌وتووه‌، ببینه‌
له‌ ئاسمانه‌وه‌ وێنه‌ی وێرانه‌ی مزگه‌وتی نوری و مناره‌ی حه‌دبا ببینه‌
مۆبایل سەری لە قوڕێ نا
موشه‌كی رووسی له‌ ده‌ریای ناوه‌ڕاسته‌وه‌ ئاراسته‌ی داعش له‌ ته‌دمور ده‌كرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad