English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڕاپرسی وسه‌ربه‌خۆیی ته‌نها پرسی خاک وخه‌ڵکی کوردستانە
2017-07-06 [06:19 AM]

نووسینی: ئومێد خۆشناو


 


 عاقڵانه‌ترین و لۆژیکیترین بیرۆكه‌ حاڵی حازر له‌لای براده‌ران، مانه‌وه‌یه‌ له‌ چارچێوه‌ی عێراق و یارمه‌تی وه‌رگرتنه‌ له‌و عێراقه‌ی كه‌ خۆی سواڵی پێده‌چێت  .... ئه‌وه‌ی ئه‌م فیلته‌ره‌ش ببه‌زێنێ وه‌كو ئه‌وه‌یه‌ كوفری کردبێت!.
 له‌ به‌رامبه‌ردا پارتی زێتركار له‌سه‌ر شوناسی نه‌ته‌وه‌یی ونیشتمانی ده‌كات، به‌و مانایه‌ی 
ئه‌وان هه‌نگاو هه‌ڵگرتن به‌ره‌وسه‌ربه‌خۆیی به‌شتێکی ئه‌سته‌م ده‌زانن،که‌ هیچ حزب و بزاوتێک ناتوانێ ئه‌وه‌ بگه‌ینێته‌ ئه‌نجام. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌ بۆچوونی ئه‌وان پرسی کورد پرسێک نیه‌ که‌ ته‌نیا وابه‌سته‌ به‌ ئیراده‌ی خودی کوردانه‌وه‌ بێت، به‌ڵکو زێتر به‌رژه‌وه‌ندی و هاوکێشه‌ ناوچه‌ییه‌کان له‌سه‌ر ئاینده‌ی کوردستان کاریگه‌رن،بێشک ئەمەش تێگەیشتنی ئەوانە.!
پارتیش جله‌وی خۆی بۆ سه‌ربه‌خۆیی به‌رنادات و تا دوا ترۆپكی خه‌باتی هه‌ر له‌ پێناو سه‌ربه‌خۆیی هەنگاوی ده‌بێ... 
بێگومان ده‌بێ ئه‌و ڕاستیه‌ش بدركێنین: ئه‌وه‌ی ڕێژه‌ی کاریگه‌ری کوردی له‌ مه‌حافلی نێو ده‌وڵه‌تی که‌م دەکاتەوە،تەنهاوتەنها، هاوده‌نگ نه‌بوونی خودی کورده‌ سه‌باره‌ت به‌هه‌ڵوێستیان له‌ هه‌مبه‌ر ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆیی،ئیتر بەکورتی وبەکرمانجی ئه‌وه‌یە جیاوازیەکە.... !!





ئەم هەواڵە 2275جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad