English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فه‌یسبوك و تویته‌ر له‌م بابه‌ته‌ یه‌كده‌گرن
2017-07-10 [10:37 AM]

​PNA – هه‌ولێر


كۆمپانیای فەیس بووك ئاشكرایدەكات، هەوڵدەدات پێگەكەی ببێتە پانتاییەك بۆ دژایەتیكردنی تیرۆر.

لەمبارەیەوە، سیمۆن میلنەر، بەڕێوەبەری سیاسەتەكانی فەیس بووك گوتی، ئێمە وا دەكەین فەیس بووك ببێتە فەزایەكی دژە تیرۆرو بە ئامرازە تەكنەلۆژی و مرۆییەكان وا دەكەین هەموو ئەو بابەتانە لە فەیس بووك لابدەین كە بەشێوەیەك لەشێوەكان لەبەرژەوەندی تیرۆردا بێت ‌و ئەگەر زانیمان مەترسی حەتمی هەڕەشە لەیەكێك دەكات ئەوا دەزگا ئەمنییەكانی لێ ئاگادار دەكەینەوە.

هاوكات كۆمپانیای تویتەریش ڕاگەیاندووە، هەمان هەنگاوی فەیس بووك دەگرێتە بەرو بڵاوكردنەوەی هەر جۆرە پروپاگەندەیەك دەوەستێنێت كە لە بەرژەوەندی تیرۆرو توندڕەوەكان بێت.

نیك بیكلز، بەڕێوەبەری سیاسەتی گشتی تویتەر لە بەیاننامەیەكدا جەختی لەوە كردۆتەوە كە بابەتی تیرۆر لە تویتەردا جێگەی نابێتەوەو لە نیوەی دووەمی ساڵی رابردوودا (400) هەزار پێگەی كەسی داخستووە كە گومانی ئەوەی لێكردوون بیری توندڕەوی بڵاودەكەنەوە‌و خەڵكی بۆ تیرۆر هان دەدەن، هەروەها ئەو كۆمپانیایە تەكنەلۆژیای زۆر پێشكەوتوو بەكار دەهێنێت بۆ لابردنی ئەو جۆرە بابەتانەی خزمەت بە بیری توندڕەوی دەكەن.

 





ئەم هەواڵە 70579جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
یەکەم رووداوی ھاتووچۆی ئافرەتان لە سعودییە
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad