English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
خێزانە ئاوارەکان لە شنگال هاوکاری دەکرێن
2017-07-10 [04:01 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەردوامە لە گەیاندنی هاوکارییەکان بۆ خەڵکی ئاوارەی سەرچیای شنگال و دەوروبەری و لە چالاکییەکدا دوازده‌ هه‌زار پارسێلی خۆراکی گەیاندە ئاوارەکان، هه‌روه‌ها له‌ كه‌مپی داره‌شه‌كران هاوكار خاوه‌ن پێداویستییه‌ تایبه‌تییه‌كان كرا.

 

رێکەوتی ٦/٧/٢٠١٧ تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە شنگال بە هەماهەنگی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراقی ١٢٠٠٠ پارسێلی خۆراکیان بۆ ئاوارەکان لە ناوچەکانی (سەردەشت، سنونێ، گوهبەل، زوراڤا، دگورێ ...هتد) دابین کرد.

 

جێگای ئاماژەیە لە دەستپێکی ئاوارەبوونی خەڵکی شنگال و دەوروبەری دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەردوام هاوکاری جۆراوجۆری گەیاندووەپێیان و ئاوارەکان دەزگای خێرخوازیی بارزانی وەکوو ماڵی دووەمی خۆیان سەیر دەکەن.

دەزگای خێرخوازیی بارزانی و دەزگای LDSی ئەمریکی لە چوارچێوەی پرۆژەیەکی هاوبەشدا سمینارێک بۆ خاوەن پێداویستییانی تایبەتی پەنابەر لە کەمپی دارەشەکران بەڕێوەدەبەن و پێداویستی بۆ خاوەن پێداویستیانی تایبەت دابین دەکەن.

 

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ رێکەوتی ٥/٧/٢٠١٧ دەزگای خێرخوازیی بارزانی و LDS سمینارێکیان بۆ خاوەن پێداویستییانی تایبەت لە کەمپی دارەشەکران بەڕێوەبرد، لە سمینارەکەدا لەسەر چۆنیەتی بەکار هێنانی کەلووپەلەکانی خاوەن پێداویستییانی تایبەت رێنمایی بە بەشداربووان درا و  چۆنیەتی هەڵسوکەوت کردن لەگەڵ خاوەن پێداویستییانی تایبەت روون کرایەوە، هەر لە سمینارەکەدا تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی ویلچەیر و عەکازە و پێداویستییەکانی دیکەیان بۆ ١٢ خاوەن پێداویستی تایبەت دابین کرد.

 

پرۆژەی دابینکردنی ویلچەیر بۆ خاوەن پێداویستیانی تایبەت لە رێکەوتی ١٨/٢/٢٠١٥ لەلایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانی و LDSی ئەمریکییەوە خرایە بواری جێبەجێکردنەوە.

 

 

 





ئەم هەواڵە 3016جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینه‌ دیوارێك به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێل دا ده‌ڕوخێت
یه‌كه‌م بووكه‌ڵه‌ پیاسه‌ له‌ شه‌قامه‌كانی ژاپۆن ده‌كات
چه‌كدارانی داعش له‌ رۆژئاوا بۆ رۆژهه‌ڵاتی سوریا به‌ پاس ده‌گوازرێنه‌وه‌
دوای ئه‌و هێرشه‌ چی روویدا
ستونی كاره‌با زۆر به‌ توندی به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێك ده‌كه‌وێت و شوفێره‌كه‌ی رزگاری ده‌بێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad