English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سه‌رچاوه‌یه‌ك: داعش كوژرانی به‌غدادی راگه‌یاند
2017-07-11 [04:24 AM]

ZNA - هه‌ولێر


ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ پارێزگای نه‌ینه‌وا رایگه‌یاند، رێكخراوی داعش له‌به‌یاننامه‌یه‌كی كورت دا كوژرانی خه‌لیفه‌كه‌ی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی راگه‌یاند و باسی له‌وه‌ش كرد، به‌م نزیكانه‌ خه‌لیفه‌ی تازه‌ جێگه‌ی ده‌گرێته‌وه‌.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ وتیشی، رێكخراوی داعش به‌یاننامه‌یه‌كی كورتی له‌ مه‌كینه‌ راگه‌یاندنه‌كانی له‌ شارۆچكه‌ی ته‌له‌عفه‌ر بڵاو كردۆته‌وه‌، جه‌ختی له‌وه‌ كردۆته‌وه‌ كه‌ سه‌ركرده‌كه‌یان به‌غدادی كوژراوه‌، به‌بێ ئه‌وه‌ی ورده‌كاری دیكه‌ باس بكات.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌ كه‌ ئاشكراكردنی كوژرانی به‌غدادی ئه‌گه‌رێكی كراوه‌ بوو دوای ئه‌وه‌ی به‌ر له‌ دوو رۆژ له‌ ته‌له‌عفه‌ر به‌ ئاشكرا باس له‌ كوژانی ده‌كرا، وتیشی، داعش له‌به‌یاننامه‌كه‌ ده‌ڵێـت به‌منزیكانه‌ خه‌لیفه‌یه‌كی تازه‌ جێگه‌ی به‌غدادی ده‌گرێته‌وه‌ و ناوی ئاشكرا ده‌كرێت، داوای له‌ چه‌كدارانیشی كردوه‌ خۆیان له‌ مۆڵگه‌كان قایم بكه‌ن و به‌دوای ئاژاوه‌كان نه‌كه‌ون كه‌ ئه‌مه‌ به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له‌ ئێستادا كێشه‌ی ئاڵۆز له‌ناوخۆی رێكخراوی داعش هه‌یه‌.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ گه‌وره‌ ئه‌فسه‌رێكی سوپای ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق وتی، دوای سه‌ركه‌وتنی مێژووی له‌ موسڵ، هێشتا شه‌ڕ دژی رێكخراوی داعش كۆتایی نه‌هاتووه‌.

 

شه‌رقولئه‌وسه‌ت





ئەم هەواڵە 2617جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
خەونی ھەمو ئافرەتێک , کەسێکی ئاوای ھەبێت
ھەڵوێستێکی جوانی محەمەد سەڵاح
خاڵ بەدەستھێنان ئاوا دەبێت
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad