English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
گریانی من و پێكه‌نینى بارزانى 
2017-07-12 [09:58 AM]

نووسینی: بەکر ئیبراهیم


 

زۆر دوور ناڕۆم و به‌كورتى ده‌گه‌ڕێمه‌وه‌ بۆ مێژوو به‌تایبه‌تى  ئه‌و سه‌روه‌خته‌ى كه‌ هێشتا خوێندكارى قوتابخانه‌ بووم، به‌یانیه‌كیان كتێبه‌كانم له‌ناو ده‌ستم به‌سنگمه‌وه‌ نووساندبوو و به‌ره‌و ده‌رگاى قوتابخانه‌ هه‌نگاوم ده‌نا، له‌ پڕ له‌سه‌ر عاموودى به‌رده‌رى قوتابخانه‌ نووسراوێكم خوێنده‌وه‌ تیا نووسرابوو (خوێندكاره‌ خۆشه‌ویسته‌كان مانبگرن دژى داگیركەرانى كوردستان)، ئه‌وه‌ش یه‌كه‌م وانه‌ى كوردایه‌تى بوو خۆى خزانده‌ ناو دڵمه‌وه‌ و وایكرد ورتر و دوورتر بڕوانمه‌ داگیركه‌رانى وڵاته‌كه‌م و به‌ ڕقێكى ئه‌ستووره‌وه‌ له‌ زوڵم و سته‌م و چه‌وسانه‌وه‌ و داگیركه‌رانى كوردستان بڕوانم و هه‌نگاو به‌ره‌و ئازادى و رزگارى كوردستان هه‌ڵگرین، كه‌ ئه‌و خه‌باته‌ش له‌ پێناو ئازادى و ڕه‌تكرنه‌وه‌ى داگیركارى مه‌ستیه‌كى بێ ئه‌ندازه‌ى پێده‌به‌خشین..

ئه‌و ڕۆژانه‌ و دواى ئه‌وان رۆژانه‌ش زۆر به‌وردى بینه‌رى هه‌نگاوى سیاسى و ده‌ركه‌وتنى كۆبوونه‌وه‌ى سكرتێر و سه‌ركرده‌ى حزبه‌كانى كوردستانمان ده‌كرد، هه‌رچه‌نده‌ ئه‌وه‌نده‌ش خۆمان به‌ شاره‌زا له‌ زمانى جه‌سته‌ نه‌ده‌زانى تا خوێندنه‌وه‌ى ورد بۆ پێكه‌نین و ڕوگرژى دواى كۆبوونه‌وه‌ و گه‌ڕانه‌وه‌ى سه‌ركرده‌كانمان له‌ وڵاتان بكه‌ین، به‌تایبه‌ت كه‌ ئه‌و وڵاتانه‌ى بۆى ده‌چوون زیاتر  كێشه‌ى كوردیان ئینسانى ده‌بینى و قسه‌یان له‌باره‌وه‌ ده‌كرد نه‌ك سیاسى، به‌ڕوویه‌كى خۆشه‌وه‌ یاخود گرژه‌وه‌ له‌ به‌ر چاوى میدیاكان ده‌رده‌كه‌وتن، ئێمه‌ش له‌ ڕوخسارى ئه‌وانه‌وه‌ خوێندوه‌ى جیا جیامان بۆ سه‌فه‌ر و ده‌رئه‌نجامى سه‌ردانه‌كانیان و ده‌سكه‌وته‌كان بۆ كورد ده‌كرد، له‌ دڵخۆش ده‌ركه‌وتنیان دا ده‌مانگوت به‌پێى دڵخۆشى فڵانه‌ سه‌ركرده‌بێ ده‌رئه‌نجامى سه‌فه‌ر یاخود كۆبوونه‌وه‌كانیان شتێكى خێرى بۆ كورد تێدابووه‌، ئه‌وه‌ جگه‌ له‌و قسانه‌ى كه‌ له‌ ده‌رئه‌نجامى كۆنوونه‌وه‌ یاخود سه‌فه‌ره‌كانیان بۆ ده‌ره‌وه‌ى وڵات بۆ میدیاكان ده‌یانكرد، به‌ هه‌زاران پاڵه‌ و جووتیار و كچان و كوڕانى باوه‌ڕ به‌ نیشتمانیش ده‌سته‌و نزا روو له‌یه‌زدان ده‌پاڕانه‌وه‌ كه‌ ده‌رئه‌نجامى سه‌ردان و كۆبوونه‌وه‌ى سه‌ركرده‌كانى كوردستان نه‌تیجه‌ و ده‌رئه‌نجامى باشى بۆ كورد هه‌بووبێ..

ئه‌وه‌ سه‌رداناكانى دوێنێ بوون هه‌ر بۆ بیرخسته‌وه‌ بوو كه‌ ئێساتا بوونه‌ته‌ مێژوو، ئێستاش كه‌ شاندى هه‌رێمى كوردستان له‌ ئه‌وروپایه‌ و سه‌ردانی ئه‌مجاره‌شیان بۆ گفتوگۆكردنه‌ له‌باره‌ی پرسی ڕیفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، كه‌ بڕیاره‌ له‌ 25/9/2017 ئه‌نجام بدرێت، ئه‌وه‌ى بینیمان پاش كۆتایی هاتنی كۆبوونه‌وه‌ی نێوان شاندی هه‌رێمی كوردستان به‌ سه‌رۆكایه‌تی (بارزانی)  له‌گه‌ڵ (خێرت بۆرژوا)، قسه‌یان بۆ میدیاكان كرد و، (بارزانی) له‌ پایته‌ختی ئه‌وروپاوه‌ به‌ ڕوخسارێكى پڕ له‌ خه‌نده‌ و ئومێد و هیواوه‌ داواى له‌ گه‌لی كوردستان كرد خۆیان بۆ ڕیفراندۆم ئاماده‌ بكه‌ن، به‌ بیستنى ئه‌و قسانه‌ى (بارزانى) و شاندى هاوشانى كه‌ هه‌موویان گه‌شى و دڵخۆشى و خه‌نده‌ له‌ روخساریاندا به‌دى ده‌كرا، به‌ده‌ست خۆم نه‌بوو قوڵپى گریانێكى بۆن كروزاوى له‌ جه‌ور و سته‌مى داگیركه‌رانى كوردستان و ناخ هه‌ژێن له‌ڕێى چاوه‌كانمه‌وه‌ هه‌ڵڕژایه‌ سه‌ر سفره و خوانى نیوه‌ڕۆم و ناخیشى ئاسووده‌كردم كه‌ ئه‌وه‌ سه‌ركرده‌كانى كوردن له‌ پایته‌ختی ئه‌وروپاوه‌ ئومێد، هیوا، باوه‌ر و موژده‌ى ڕاپرسى و سه‌ربه‌خۆیى به‌ گوێى دنیا و كوردستانیان دا ده‌ده‌ن و، داوا له‌ گه‌لی كوردستان ده‌كه‌ن خۆیان بۆ ریفراندۆم ئاماده‌ بكه‌ن.





ئەم هەواڵە 733جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
زۆر خراپ دەکەوێتە خوارەوە
لە قافا گیرا
سامسۆنگ گاڵتە بە ئەپڵ دەکات
ژیانی خۆی کردە قوربانی سەرشێتیەک
خراپی لێ قەوما
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad