English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
به‌ڤیدیۆ... بوك و زاوایه‌ك نه‌گه‌یشتن به‌ خه‌ونه‌كه‌یان
2017-07-12 [10:32 AM]

PNA – هه‌ولێر


بووك و زاوايه‌ك بڕيارياندا به‌ هێليكۆپته‌ر بچنه‌ شوێنى ئاهه‌نگه‌كه‌يان، به‌ڵام بۆ هه‌ميشه‌ نه‌گه‌يشتن.

له‌ گرته‌يه‌كى ڤيديۆيدا كه‌ RT روسی بڵاويكردووه‌ته‌وه‌، ده‌رده‌كه‌وێت بووك و زاوايه‌ك له‌ ناو هێليكۆپته‌ر گرته‌كه‌يان تۆمار كردووه‌ و زۆر دڵخۆشن به‌وه‌ى ده‌چنه‌ شوێنى ئاهه‌نگى هاوسه‌رگيريان.

سايته‌كه‌ نووسيويه‌تى: رووداوه‌كه‌ له‌ مانگى ديسه‌مبه‌رى 2016 له‌ شارى ساو پاولۆى به‌رازيل روويداوه‌.

له‌و هێليكۆپته‌ره‌دا جگه‌ له‌ بووك و زاوا سێ كه‌سى ديكه‌يان له‌گه‌ڵ بووه‌،يه‌كێك له‌و سێ كه‌سه‌ براى بووه‌ و يه‌كێكى ديكه‌شيان وێنه‌گره‌كه‌يان بووه‌، كه‌ ئافره‌تێكى دووگيان بووه‌ و سكى شه‌ش مانگ بووه‌.

ئه‌وان له‌ رێگه‌دا به‌ دڵخۆشى چاوه‌ڕێى گه‌يشتنيان ده‌كرد، ته‌نيا يه‌ك كيلۆمه‌تريان مابوو بگه‌نه‌ شوێنى ئاهه‌نگه‌كه‌ كه‌ هێليكۆپته‌ره‌كه‌ كێشه‌ى ته‌كنيكى بۆ درووست بوو، له‌ ئاكامدا هێليكۆپته‌ره‌كه‌ تێكشكا و سه‌رجه‌م سه‌رنشينه‌كانى گيانيان له‌ده‌ستدا. 

 





ئەم هەواڵە 9025جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad