English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
ھۆکارەکانی نەزۆکی لە ئافرەتاندا
2017-07-12 [05:47 AM]

​ZNA - ھەولێر


بۆ منداڵبوون، درووست بوونی توخم پێویستە، بەلام ھۆکاری وەک سووڕی مانگانە، پلەی گەرمی لەش، ھێلکەدانەکان، بۆریەکانی ھێلکەدان، ئەندامی زاوزێ و "ئەنۆمتریوز" واتە بوونی بەشێکی منداڵدان لە شوێنێکی جیا لە منداڵدان، کاریگەر .


بەپێی راپۆرتی پزیشکی "جام جەم سەرا" بە گێڕانەوە لە پزیشکانی بێ سنوور، ئەندامی زاوزێ و رژێنەرەکانی لە جووڵەی سپێرمەکان بۆ بەشەکانی سەرەوە کاریگەری زۆریان ھەیە .


ئەو کێشانەی کە دەبنە ھۆی دروست نەبوونی ھێلکە بریتین لە بەرزبوونەوەی ھۆڕمۆنی پڕۆلاکتین، کێشەی تایرۆئید، کەم کاری پاراتیرۆئید، شەکرە، کێشەی غودەکانی گورچیلە، بەڵام فیبرۆمەکان و ئەندۆمتریوز ھۆکارە گرنگەکانی کێشەی منداڵدانن بۆ نەزۆکی .


ھۆکارەکانی نەزۆکی ئافرەتان :

کیشەکانی ھێلکەدان :-


- کێشەی ھێلکە دروستکردن کە پێی دەڵێن تەمەڵی ھێلکەدان، ھۆکارە لەنەزۆکیدا و زۆر باوەو بۆ ماوەیی تێیدا کاریگەرە، ئەم کێشەیە چارەسەری زۆری بۆ دۆزراوەتەوە .

- کێشەکانی بۆریەکانی منداڵدان کە ھۆکاری نزیکەی ٣٠- ٤٠% نەزۆکیەکانە، گیرانی بۆریەکانی منداڵدان بە ھۆی ھەوکردنی زۆری حەوز، بۆماوەییەکان، چەسپاوی بە ھۆی نەخۆشی ئەندۆمێتریوز یان نەشتەرگەری .

- کێشەی زوو لە کارکەوتنی ھێلکەدانەکان کە بە ھۆکاری بۆماوەیی، تیشک و ھەندێ دەرمانەکان، ھێلکەدان زووتر لە کاتی خۆی لە کارکردن دەوەستێت .

- کێشە لە گۆڕانی شێوەی منداڵدان، کە زۆر باو نیە و زیاتر دەبێتە ھۆی لەبارچوونی منداڵ نەک نەزۆکی .

کێشەکانی (سیرڤیکس) یان سەرەتای منداڵدان، کە ٥% ھۆکاری نەزۆکیە و دەتوانێت بۆماوەیی بێت .- 

لە کۆتاییدا نەخۆشیەکانی ئیمۆنۆلۆژیک وەک باش کارنەکردنی گورچیلەکان، کەمکاری تایرۆئید، کە جگە لەوەی کاری شوێنەکانی تر تووشی کێشە دەکەن، دەبنە ھۆی کێشەی زاوزێ و نەزۆکی .





ئەم هەواڵە 3721جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینه‌ دیوارێك به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێل دا ده‌ڕوخێت
یه‌كه‌م بووكه‌ڵه‌ پیاسه‌ له‌ شه‌قامه‌كانی ژاپۆن ده‌كات
چه‌كدارانی داعش له‌ رۆژئاوا بۆ رۆژهه‌ڵاتی سوریا به‌ پاس ده‌گوازرێنه‌وه‌
دوای ئه‌و هێرشه‌ چی روویدا
ستونی كاره‌با زۆر به‌ توندی به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێك ده‌كه‌وێت و شوفێره‌كه‌ی رزگاری ده‌بێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad