English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ
 
ئامۆژگاری بۆ ئەو کەسانەی قژیان تەنکه‌
2017-07-13 [10:45 AM]

​ZNA - ھەولێر



کێشەی قژی تەنک یەکێکە لە کێشە زۆر باوەکان لەناو ئافرەتانماندا، چونکە ھەموومان ھەمیشە خەون بە قژێکی جوانەوە دەبینین ھەر بۆیە کۆمەڵێک ئامۆژگاری تایبەت بە خانمانی قژ تەنک باس دەکەین کە بریتیە لە:


- برینی ستایلی قژ بە چین چین (مدرج) ، ئیتر ئایا بە کورتی بێت یان ناوەند یان درێژ، چونکە بەوشێوەیە تەنکی دەرناکەوێت.

- ھەمیشە شامپۆی گونجاو ھەڵبژێرە، بەپێی جۆری قژەکەت و چونکە شامپۆی نەگونجاو قژ وێران و تەنکتر دەکات.

- بەکارھێنانی موس بۆ تاڵەکانی قژت، چونکە زیاتر گەشەی پێدەکات.

- دوورکەوەرەوە لە بەکارھێنانی شانەی پلاستیکی، ھەروەھا ھەرگیز لەسەرەوە قژ  دامەھێنە بەشی خوارەوە جوان شانەکە چونکە ھەمیشە لە پێشدا بەشی خوارەوە ئاڵۆز دەبێت، ئەگەر لەسەرەوە دایبھێنیت قژت دەردەھێنێت.

- ھەوڵبدە تا دەتوانیت لە ئوتوکردن و بەکارھێنانی ھەوای وشکردنەوە و گەرمی دووربکەویتەوە، ھەمیشە بەھێواشی وشک بێتەوە باشترە.

- بەکارھێنانی ئاوی پیاز و زەیتی گوێزی ھندی زۆر بەسودە بۆ بەھێزکردنی قژ، جگە لەوەی چەندین ماسکی تر ھەیە بەڵام بەپێی جۆری قژەکەت دەگۆرێت و بە ئاگابە.





ئەم هەواڵە 3673جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ببینه‌ دیوارێك به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێل دا ده‌ڕوخێت
یه‌كه‌م بووكه‌ڵه‌ پیاسه‌ له‌ شه‌قامه‌كانی ژاپۆن ده‌كات
چه‌كدارانی داعش له‌ رۆژئاوا بۆ رۆژهه‌ڵاتی سوریا به‌ پاس ده‌گوازرێنه‌وه‌
دوای ئه‌و هێرشه‌ چی روویدا
ستونی كاره‌با زۆر به‌ توندی به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێك ده‌كه‌وێت و شوفێره‌كه‌ی رزگاری ده‌بێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad